کاربه‌ده‌سـتانی هێزی ده‌ریایی پاکسـتان ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیان که‌وا هێزه‌کانیان توانیویانه پاش نزیکه‌ی 17 کاتژمێر له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تاڵیبانه‌کاندا ده‌ست به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزی ده‌ریایی خۆیان بگرنه‌وه.
شه‌وی یه‌کشه‌ممه چه‌کداره‌کانی تاڵیبان هێرشیان کرده سه‌ر ئه‌و بنکه له‌شـکریـیه له شـاری که‌راچی و 12 که‌سیان له هێزه‌کانی ئاسایش کوشت و 14 ی دیکه‌یان بریندارکرد و فڕۆکه‌ی هێزی ده‌ریایی‌یان تێـکشـکاند.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ته‌واوی زیانه گیانیـیه‌کانی یاخیبووان نه‌زانراوه.
ژماره‌یه‌کی زۆری هێزی تایبه‌ت به ناوچه‌که‌دا بڵاوکرانه‌وه بۆ شه‌ڕی ئه‌و چه‌کدارانه.
گوته‌بێژێـکی تاڵیبان گوتی ئه‌م هێرشه‌یان له تۆڵه‌ی کوژرانی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن ئه‌نجامداوه، ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به ده‌سـتی هێزێـکی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا له پاکسـتان کوژرا.
پـۆلیس ده‌ڵێت 15 هه‌تا 20 چه‌کدار ده‌بوون که به کڵاشینکۆف و نارنجۆک ئه‌و هێرشه‌یان کرده سه‌ر بنکه‌ی ئاسـمانی مێهرانی سه‌ر به هێزی ده‌ریایی. هه‌ر پاش ماوه‌یه‌کی کورت له ده‌سـتپـێـکردنی هێرشه‌که ئاگر و دوکه‌ڵی چڕ به ئاسـمانی بنکه‌که‌دا به‌رزبووه‌وه.
گوته‌بێژێـکی دیکه گوتی به لایه‌نی که‌م یه‌ک فڕۆکه‌ی چاودێری ئاسـمانی سه‌ر به هێزی ده‌ریایی تێـکشـکاوه. ئه‌و فڕۆکه‌یه له‌م دوایـیانه‌دا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه به پاکسـتان دراوه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و گوتی ئه‌م جۆره کاره تێرۆریسـتیانه چۆک دانادات به حکومه‌تی پاکسـتان و گه‌له‌که‌ی له شه‌ڕی دژه تێرۆرزمدا.