سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و پـێویست بکات ئه‌وا فه‌رمانی هه‌ڵمه‌تێـکی تر ده‌دات بۆ ناو پاکسـتان له شێوه‌ی ئه‌وه‌ی که بووه هۆی کوژرانی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن.
له گفتوگۆیه‌کی که له که‌ناڵی BBC ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌ڕێز ئۆباما گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕێز له سه‌روه‌ری پاکسـتان ده‌گرێت، به‌ڵام کاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه پارێزگاری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکات. گوتیشی هێرشێـکی تر له پاکستان په‌سه‌ند ده‌کات ئه‌گه‌ر به‌پـێی گوته‌ی خۆی که‌سێـک پـلانی هه‌بێت خه‌ڵـکی ئێمه بکوژێت یاخود که‌سانی هاوپه‌یمانی ئێمه بکوژێت.
ئه‌و تیمه‌ی که نێردرابوون بۆ پاکسـتان له 2 ی مانگی پـێنج و ئوسامه بن لادنیان کوشت، بووه هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان واشنتن و ئیسلام ئاباد گرژ بـبێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئۆباما له گفتوگۆکه‌دا گوتی ئه‌و ئاماده‌یه دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ تاڵیبان ده‌سـتپـێبکات له هه‌وڵێـکدا بۆ کۆتایی‌هێنان به شه‌ڕ له ئه‌فغانسـتان، به‌ڵام ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی تاڵیبان ده‌بێت له پـێشـدا په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده بـپـچڕن.