باراک ئۆباما و بنیامین نه‌تانیاهوی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن جیاوازی و ناکۆکیـیه‌کانی ڕاوبۆچوونه‌کان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕێـگه‌ی ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌مێنێته‌وه
سه‌رۆکی پـێشـووی سـندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی هه‌ینی ئازادکراوه، به‌ڵام هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له ماڵه‌که‌ی خۆی لێقه‌ده‌غه‌کراوه
خۆکوژێـکی تاڵیبان خۆی کردووه به ناو نه‌خۆشـخانه‌ی سه‌ره‌کی له‌شـکری وڵاته‌که و له‌وێ خۆی ته‌قاندۆته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 6 که‌س و برینداربوونی 23 که‌سی دیکه
گوته‌بێژێـکی ناتۆ ده‌ڵێت هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی هێزه هاوپه‌یمانه‌کان بۆ سه‌ر لیبیا به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌رانه وایکردووه ڕێبه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی خۆی حه‌شار بدات
ئێران ده‌ڵێت تۆڕێـکی سیخوڕێتی ئنته‌رنێتی له‌کارخسـتووه که ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی به CIA وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌بووه و 30 که‌سیشی له‌م باره‌یه‌وه ده‌سـتگیرکردووه
گروپێکی مافه‌کانی مرۆڤی سوری ژماره‌ی مه‌زه‌نده‌کراوی کوژراوانی دوێنێ هه‌ینی گه‌یانده 44 که‌س ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێی دژ به حکومه‌تی سوریا کوژران
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا ده‌ڵێت 4 هاوڵاتی فه‌ڕه‌نسی که له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا به تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌سـتگیرکرابوون ئازادکراون
له وتارێـکی ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح گوتی تۆڕی تێرۆرستی کۆنتڕۆڵی چه‌ند پارێزگایه‌ک ده‌کات، له نێویاندا حه‌زره‌مه‌وت و شه‌بوا و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌لقاعیده‌ی لقی یه‌مه‌ن تیایاندا چالاکن
ڕۆژنامه‌یه‌کی پاکستانی بروسکه‌ی دیپلۆماتی زیاتری نهێنی ئه‌مریکایی بڵاوکردۆته‌وه و ئه‌وه ئاشکراده‌کات که هێزێ تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا وا پێده‌چێت له ساڵی 2009 دا له نێو له‌شکری پاکستانیدا دانرابن
ئه‌نجومه‌نی نیگهبانی ئێران ئه‌وه‌ی چاودێری چۆنێـتی په‌یڕه‌وکردنی ده‌سـتوری وڵاته‌که ده‌کات، بڕیاری داوه که‌وا سه‌رۆک مه‌حمود ئهحمهدینهژاد بۆی نیـیه وه‌زاره‌تی نه‌وتی وڵاته‌که به‌ڕێوه‌بـبات
ناتۆ ده‌ڵێت ئه‌و له زنجیره‌یه‌ک هێرشی ئاسمانی‌دا 8 که‌شتی جه‌نگی حکومه‌تی لیبیای تێـکشـکاندووه که له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافیـیه‌وه به‌کارده‌هێنران
ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ته‌قه‌یان له‌و که‌سـانه کردووه که خۆپـشـاندانیان له دژی حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سـازکردبوو و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 21 که‌س کوژراون
ڕۆژی هه‌ینی ڕێبه‌ری ئیسرائیل گه‌یشته واشنتن، واته ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز ئۆباما گوتی پـێویسته سنووره‌کانی ئیسرائیل له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و هێڵانه بێت که به‌ر له شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه‌ی سـاڵی 1967 دا هه‌بوون
سه‌رۆکی سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی دۆمینیک ستراسکان ئه‌مڕۆ له نێو ژوری زینداندا له شاری نیویۆرک ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌که‌ی راگه‌یاند
به‌رپـرسـانی یه‌کێتی ئه‌وروپا پـلانه‌کانی خۆیانی په‌یوه‌ست به فراوانکردنی ئاسـتی به‌رچاوی سـزاکانی سه‌ر ئێران ڕاگه‌یاندووه
باراک ئۆباما ده‌ڵێت گۆڕانکاریـیه سـیاسیـیه‌کان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها له باکوری ئه‌فریکادا سه‌ره‌تای لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێـیه له دیپـلۆماسی ئه‌مه‌ریکایی له‌خۆده‌گرێت
حکومه‌تی سوریا سه‌پاندنی سزای نوێ له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به سه‌ر سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د و هه‌روه‌ها 6 به‌رپرسی باڵای دیکه‌ی سوری مهحکومکردووه
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما پـێـنجشه‌ممه وتارێـکی گرنگ پـێشـکه‌ش ده‌کات سه‌باره‌ت به گۆڕانکاریـیه‌کانی سیاسی که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا ڕوویانداوه و ڕوو ده‌ده‌ن
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن و ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن قایل بوون له‌سه‌ر مۆرکردنی ڕێـکه‌وتنێـک که ڕه‌نگه کۆتایی به خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت له‌و وڵاته بهێنێت که وا بۆ چه‌ندان هه‌فته‌یه درێژه‌ی کێشـاوه
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئۆفیسی دادوه‌ری گشـتی لاهای ICC له نامه‌یه‌کدا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا عه‌بدولعاتی ئه‌لعوبه‌یدی ئه‌م ئاگاهیـیه‌ی دا
زیاتر نیشـان بده