ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له یه‌مه‌ن شه‌ڕ ڕوویدا له نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح و ئه‌ندامانی عه‌شیره‌تێکی سه‌ره‌کی لایه‌نگری ئۆپۆزسیون. له پاش بێده‌نگی شه‌و هه‌ردوولا ته‌قه‌یان له یه‌کتر کرد، له کاتێک شه‌ڕکه‌رانی سه‌رۆکی به‌هێزی عه‌شیره‌ته‌که، شێخ سادق ئه‌لئه‌حمه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک بینای حکومه‌تی له سه‌نعای پایته‌ختدا گرت.
به‌پێی شایه‌تان،7 که‌س کوژراون و به لای که‌م 25 که‌سی دیکه برینداربوون له‌وه‌تای دووشه‌ممه که شه‌ڕه‌که له نزیک ماڵی ئه‌لئه‌حمه‌ر ده‌ستیپێکرد.
له مانگی سێ ئه‌لئه‌حمه‌ر خۆی گه‌یانده بزوتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن که داوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ده‌موده‌ستی به‌ڕێز ساڵح ده‌کات.