Accessibility links

حکومه‌تی باکوری سـودان ده‌ست به‌سه‌ر شـاری ئابێی ده‌گرێت


حکومه‌تی باکوری سـودان ده‌ست به‌سه‌ر شـاری ئابێی ده‌گرێت
حکومه‌تی باکوری سـودان ده‌ست به‌سه‌ر شـاری ئابێی ده‌گرێت

حکومه‌تی باکوری سـودان ده‌ڵێت کۆنتڕۆڵی شـاری ئابێی مشـومڕ له‌سه‌ریان گرتووه‌ له‌ شه‌ڕێـکدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی باشوری سـودان، ئه‌مه‌ش ترسی هه‌ڵایسـانی شه‌ڕی ناوخۆ زیادده‌کات له‌گه‌ڵ باشوری سودان له‌ کاتێـکدا هه‌رێمه‌که‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆی ئاماده‌ ده‌کات.

کاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ خه‌رتومی پایته‌ختی سودان ئه‌و هه‌واڵه‌یان پـشـتڕاست کردۆته‌وه‌ که‌ هێزه‌کانی باکوری سـودان کۆنتڕۆڵی شـاره‌که‌یان کردووه‌.

گوته‌بێژی له‌شـکری باشوری سودان فلیپ ئاگیور ده‌ڵێت فڕۆکه‌ جه‌نگیـیه‌کانی باکور بۆمبـبارانی شـاری ئابێیـان کردووه‌ بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ که‌ له‌ 4 گوندیان داوه‌، به‌ڵام زانیاری سه‌باره‌ت به‌ قوربانیـیه‌کان نین.

فلیپ ده‌شڵێت له‌شـکر چاوه‌ڕوانی کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی باشور ده‌کات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن وه‌ڵامی ئه‌وه‌ بده‌نه‌وه‌. پـزیشـکانی بێ سـنووریش ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ نزیکه‌ی هه‌موو دانیشـتوانی شـاره‌که‌ ناوچه‌که‌یان چۆڵ کردووه‌.

XS
SM
MD
LG