سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌یشته ئێرله‌ندا بۆ ده‌سـتپـێـکردن به‌و گه‌شته 6 ڕۆژیـیه‌ی بۆ 4 وڵاتی ئه‌وروپا و له‌گه‌ڵیدا وتووێژی دیپـلۆماسی ئاست به‌رز سـازبکات سه‌باره‌ت به شۆڕشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گیروگرفته‌کانی به‌رده‌م ئابوری جیهانی له کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی G8 وڵاتانی گه‌وره‌ی پـیشه‌سـازی له فه‌ڕه‌نسـا و هه‌روه‌ها بۆ به‌شـداریکردن له ئاهه‌نگێـک له‌و گوندی باوکی باوه گه‌وره‌ی له دایکیـیه‌وه.
گونده‌که ناوی Moneygall و ژماره‌ی دانیشـتوانی 296 که‌سه . فالامۆث کارنی باوکی باوه گه‌وره‌ی سه‌رۆک ئۆباما له سـاڵی 1830 له‌وێ له‌دایکبووه و هه‌تا ته‌مه‌نی 20 سـاڵی له‌وێ ژیاوه به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کۆچ بکات.
سه‌رۆک ئۆباما له‌م گه‌شته‌ی بۆ ئه‌وروپا سه‌ردانی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسـا و پـۆڵه‌نداش ده‌کات.