سه‌رۆکی یه‌مه‌ن وا دیاره جارێکی تر له مۆرکردنی ڕێککه‌وتنی وڵاتانی که‌نداو پاشگه‌زبووبێته‌وه که به پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه ده‌بێت له ماوه‌ی مانگێکدا ده‌ست له کار بکێشێته‌وه.
سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتی نایه‌وێت ڕێککه‌وتنێک مۆر بکات که له پشت ده‌رگای داخراو داڕێژرابێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک به‌ر له کاتی مۆرکردنی ڕێککه‌وتنه‌که‌دا هات.
به‌رنامه‌ی مۆرکردنی ئه‌م ڕێککه‌وتنه دوو جار دواخراوه به‌هۆی ناڕه‌زایی له لایه‌ن سه‌رۆکی یه‌مه‌نه‌وه.
ئۆپۆزسیۆنی یه‌مه‌نی دوێنێ شه‌ممه ڕێککه‌وتنه‌که‌یان مۆرکرد به‌و بڕوایه‌ی که سه‌رۆکی یه‌مه‌نیش ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه مۆری بکات.
سه‌دان هه‌زار که‌س ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چوونه مه‌یدانێکی ناوه‌ندی سه‌نعای پایته‌خته‌وه که بووه به ناوه‌ندی خۆپیشاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت.
له هه‌مان کاتدا پشتیوانانی به‌ڕێز ساڵحیش شه‌قامه‌کانیان گرتبوو و ناڕه‌زاییان دژ به ڕێککه‌وتنه‌که ده‌رده‌بڕی.
له وتارێکی ڕۆژی شه‌ممه‌دا سه‌رۆکی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند پـێشـنیارێـکی وڵاتانی که‌نداو که له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه پـشـتیوانی لێـده‌کرێت هه‌وڵێـکی کوده‌تایه و هۆشـداری ده‌دات ئه‌گه‌ر بێت و ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت ئه‌وا له‌وانه‌یه ئه‌لقاعیده چه‌ند به‌شێـکی یه‌مه‌ن کۆنتڕۆڵ بکات.