سه‌رۆکی وزه‌ی ناو‌کی ئێران و سه‌رۆکی لیژنه‌ی چاودێری ناو‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وت‌ووێژیان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران سـازکرد
هێرشبه‌رێکی خۆکوژ نوسینگه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایه‌کی هه‌رێمی له باکوری ئه‌فغانستان کرده ئامانج و 2 که‌سی کوشت.
له‌شکری پاکستانی ده‌ڵێت ئه‌فسه‌رێکی له‌شکری به تاوانی په‌یوه‌ندی به گروپێکی توندڕه‌وی ئیسلامی قه‌ده‌غه‌کراو ده‌ستگیر کراوه. وته‌بێژی له‌شکری ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌تهه‌ر عباس ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت عه‌مید عه‌لی خان به تاوانی په‌یوه‌ندی به حزبی ته‌حریره‌وه ده‌ستگیرکراوه.
چین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند خوازیاره له میانه‌ی وتووێژه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لیبیا‌و بزوتنه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداوه‌کان چاره‌سه‌رێکی سیاسی بۆ كێشه‌کانی لیبیا بدۆزێته‌وه.
ده‌یه‌ها هه‌زار سوری له ڕێپێوانێکدا کۆبوونه‌وه بۆ پیشتیوانیکردنی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه لئه‌سه‌د ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ره‌که بێ ئارامی وڵاته‌که‌ی خسته ملی خراپکارانه‌وه و پلانه‌کانی بۆ ریفۆرمسازی سیاسی ڕاگه‌یاند.
ناتۆ ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڵگه‌ی خسته ڕوو که نیشـانی ده‌دات هێرشی ئاسـمانی کردۆته سه‌ر ناوه‌ندێـکی فه‌رمانده‌یی ئاست باڵا له لیبیا، که هه‌رچه‌نده حکومه‌تی لیبیا ده‌ڵێت شوێنێـکی سیڤیلی بووه
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له دیوانیـیه به لای که‌م 25 که‌س کوژراون و 30 که‌سی دیکه برینداربوون
توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن ناوه‌ندێـکی لێـکۆڵینه‌وه له شـاری سیاتڵ له ئه‌مه‌ریکا ناونووسی جگه‌ره‌کێشانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌که‌ن بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌کانی وازهێنان له جگه‌ره‌کێشـان له‌سه‌ر ئنته‌رنێت
ناتۆ ڕاگه‌یاندنێکی حکومه‌تی لیبیای پشتڕاست کردۆته‌وه سه‌باره‌ت به هێرشێکی ئاسمانی له زوویه‌کی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ک باڵه‌خانه
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ڕۆژی دووشه‌ممه وتارێـکی 70 خوله‌کی له زانکۆی دیمه‌شق پـێشـکه‌ش کرد، خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له چه‌ندین ناوچه‌ی وڵاته‌که سـازکران
پارێزه‌رێکی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پێشووی میسر ده‌ڵێت به‌ڕێز موباره‌ک که له نه‌خۆشخانه که‌وتووه، نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه
زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی سه‌رۆکی له‌کار لادراوی تونس ده‌ڵێت ئه‌و به فێڵ له وڵاته‌که‌ی به‌ره‌و عه‌ره‌بسـتانی سـعودیه براوه
وه‌زیرانی دارایی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن ده‌بێت یۆنان ڕیفۆرمی گه‌وره و گرانی ئابووری بکات به‌ر له‌وه‌ی حه‌ڤده ملیار دۆلاری داهاتووی قه‌رز وه‌ربگرێت له یه‌کێتی ئه‌وروپا و له سندوقی دراویی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه
ده‌یان هه‌زار که‌س له شاری سه‌نعا، پایته‌ختی یه‌مه‌ن خۆپیشاندان ده‌که‌ن و داوا ده‌که‌ن که‌س و کاری سه‌رۆکی وڵاته‌که عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ، ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌کانی حکومه‌ت بن و ولاته‌که‌ش جێبهێڵن.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ له نزیک کاروانێکی ماشێنه‌کانی باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نساوه له به‌غدای پایته‌خت کراون 7 که‌س برینداربوون، و ده‌شڵێن ئه‌م ڕووداوه یه‌کێک بووه له‌و ژماره هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کراون
سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت خراپـکاران هه‌وڵ ده‌ده‌ن مه‌سه‌له‌ی ئه‌و یاسایانه بقۆزنه‌وه که بۆ گۆڕینه، وه ده‌شڵێت چاکسـازی له وڵاته‌که‌یدا نابێت له ده‌می خراپه‌کاریدا
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هێزه‌کانی سوریا گوندێـکی سهرسـنووریان کاول کردووه که خه‌ڵـکه‌که‌ی هاوکاری ئه‌و ئاوارانه‌یان کرد ئه‌وانه‌ی له تاو سه‌رکوتکردنه‌کانی حکومه‌ت به‌ره‌و تورکیا هه‌ڵهاتن
کۆریای باشور ده‌ڵێت سزای ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی هێزی مارینز نادات که ته‌قه‌یان له فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگر کردبوو به هه‌ڵه و پێیان وابوو فڕۆکه‌ی جه‌نگی کۆریای باکور بووه.
خه‌باتکاری مافه‌کانی مرۆڤی سه‌روه‌ختی سۆڤیه‌تی پێشوو یه‌لینا بۆنه‌ر، بیوه‌ژنی ئه‌ندرێ سهخارۆڤی خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کۆچی دوایی کرد.
سه‌رۆک وه‌زیری میسر ده‌ڵێت ئه‌و پێی باشه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دوابخرێت که بڕیاره له مانگی نۆدا ئه‌نجام بدرێت، تا ئه‌و کاته‌ی که به‌رنووسی ده‌ستوری نوێی وڵاته‌که ئاماده ده‌کرێت.
زیاتر نیشـان بده