کاربه‌ده‌سـتانی لیبیا ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ناتۆ گه‌ڕه‌کێـکی له ته‌رابلوسی پایته‌خت بۆردومان کردووه و له ئاکامدا به لای که‌م 7 که‌سی سیڤیل کوژراون که منداڵیان له نێودایه
هێزه‌کانی سوریا هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر گوندێکی نزیک سنووری تورکیا، وه‌ك به‌شێک له هه‌ڵمه‌تی حکومه‌ت له دژ نه‌یارانی که تا دێت زیاتر ده‌بێت
پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و سه‌رهه‌ڵداوه‌کان له شاری نالوتی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که ڕوویدا.
بزوتنه‌وه‌ی 20 فێبرایه‌ری مه‌غریب ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێـک گه‌نج دایانمه‌زراندووه داوا ده‌که‌ن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سـازبکرێت
سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامد کارزایی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا و هێزه بیانیـیه‌کانی دیکه وتووێژی له‌گه‌ڵ تاڵیباندا ده‌که‌ن به مه‌به‌ستی ئه‌گه‌ری ڕێکه‌وتن بۆ کۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه‌ی نزیکه‌ی 10 ساڵه له ئه‌فغانستان به‌رده‌وامه
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن سێ میلیتانی که پشتێنی که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌یان به‌ستبوو و چه‌کیشیان پێ بوو هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌یه‌کی پۆلیس له نزیک کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی له پایته‌ختی وڵاته‌که، به‌لایه‌نی که‌م 4 ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایش و 5 که‌سی مه‌ده‌نیان کوشتووه.
دادگایه‌کی میسری جێبه‌جێـکردنی بڕیارێکی ڕاگرت بۆ لابردنی ناوی سه‌رۆکی پیشوو حوسنی موباره‌ک و هاوسه‌ره‌که‌ی سۆزان له هه‌موو ئه‌و داموده‌زگا گشتیانه‌ی به ناویانه‌وه نراون
هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا 16 که‌سیان کوشـتووه له میانه‌ی ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌ی گرتبووه‌وه، هاوکات هێزه‌کانی حکومه‌ت له شاڵاوهکانیاندا به‌رده‌وامن
هێزه‌کانی سه‌ر به ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی تۆپبارانی شاری میسڕاتهی بنکه‌ی سه‌ره‌کی سه‌رهه‌ڵداوانیان له ڕۆژئاوای وڵات کردووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵێنی داوه ڕێبه‌ری نوێی ئه‌لقاعیده ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری بگرێت و بکوژێت هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی پێشتر، ئوسامه بن لادنی کوشت.
هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا په‌ریان به شـاڵاوه نوێـیهکانیان داوه له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که و تانک و سه‌ربازیان ڕه‌وانه‌ی ناو دوو شـاری دیکه ناوچه‌که کردووه
دادگایه‌کی عێراقی حکومی مه‌رگی به‌سه‌ر 15 ئه‌ندامی گومانلێکراوی تۆڕی تێرۆریستی قاعیده‌دا داوه ، به هۆی رۆڵیان له کوکوژیهکهی ساڵی 2006 ی میانه‌ی ئاهه‌نگێکی زه‌ماوه‌ن، ئه‌وه‌ی 70 که‌س له ئاهه‌نگێڕانی تێدا کوژران
له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای پـۆلیسی نایجیریا له ئابوجای پایته‌خت به لای که‌م 2 که‌س کوژراون که خۆکوژه‌که یه‌کێـکیانه
له هێرشی ئاسـمانی به‌ر له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆ ناوچه‌یه‌کی نزیک خانووبه‌ره‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبیان له ته‌رابلوسی پایته‌خت بۆمباران کرد
قاعیده ده‌ڵێت ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری میسری له شوێنی ئوسامه بن لادن داناوه وه‌ک سه‌رکرده تۆڕه تێرۆریسـتیـیهکه
سوریا داوای له‌و په‌نابه‌رانه کردووه که له‌تاو سه‌رکوتکردنی توندوتیژیانه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ خۆپـیشـانده‌رانی شـارۆچکه‌ی جسر ئه‌لشوغور په‌نایان بۆ تورکیا بردبوو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات
له‌شـکری پاکسـتان ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن ئه‌فسه‌رێـکیان ده‌سـتگیرکراوه له‌سه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاسانکاری بۆ هێرشه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا کرد ئه‌وه‌ی تیایدا ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن کوژرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌و دوا واده‌یه‌ی که له لایه‌ن عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان دانراوه بۆ حکومه‌تی تورکیا تا ده‌سـتبکات به وتووێژکردن له‌سه‌ر داواکانی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد کۆتایی پـێدێت
هێزه‌کانی سوریا سه‌رکوتکردنیان بۆ جوداخوازان به‌رفراوانکردووه له هه‌ڕێمه‌که‌ی نزیك سنووره‌کانی تورکیاوه له‌م ده‌مه‌ی ژماره‌یه‌ك له سوریـیه‌کان به‌ره‌و تورکیا په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ قوتاربوونیان له‌ده‌ست ئه‌و ڕه‌وشه‌ی که ڕووه‌و زیادبووندایه.
کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش 3 ملیتانی گومانباریان له خۆرهه‌ڵاتی تورکیا کوشتووه.
زیاتر نیشـان بده