کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ له نزیک کاروانێکی ماشێنه‌کانی باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نساوه له به‌غدای پایته‌خت 7 که‌س برینداربوون، و ده‌شڵێن ئه‌م ڕووداوه یه‌کێک بووه له‌و ژماره هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کراون.
کاربه‌ده‌ستان گوتویانه برینداره‌کان بریتیین له 4 پاسه‌وانی عێراقی و سێ که‌سی سیڤیل له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا که له ناوجه‌رگه‌ی به‌غدا ڕوویداوه.
له ناوچه‌ی شه‌عب له باکوری به‌غداش ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن که‌سێک کوژراوه و 4 ی تریش بریندارن به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکه‌وه.
هاوکات له باشوری به‌غداش ، وه‌ک پۆلیس ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک چه‌کدار به چه‌کی بێده‌نگ پۆلیسێکیان کوشتووه.
به‌گشتی توندوتیژیه‌کان له عێراق که‌م بوونه‌ته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و توندوتیژیه خوێناویانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی ئاینزاییه‌وه له ساڵانی 2006 و 2007 دا ڕویاندا، به‌ڵام هێرشکردن هه‌ر به‌رده‌وامه له‌وانه به‌کارهێنانی بۆمبی لاڕێ.