کۆریای باشور ده‌ڵێت سزای ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی هێزی مارینز نادات که ته‌قه‌یان له فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگر کردبوو به هه‌ڵه و پێیان وابوو فڕۆکه‌ی جه‌نگی کۆریای باکور بووه.
وته‌بێژێکی هێزی مارینز ڕایگه‌یاند ئه‌و دوو پاسه‌وانه له دورگه‌ی گایدۆینگی ڕۆژئاوای که‌ناری کۆریای باشوردا بوون که ته‌قه‌یان له فڕۆکه‌ی ئاسیانا کرد له‌و کاته‌ی که ده‌یویست له فڕۆکه‌خانه‌ی ئینچۆینی سیئۆڵ بنیشێته‌وه.
ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی که له چه‌نگداوی چینه‌وه هه‌ستابوو 119 سه‌نشین و کارمه‌ندی فڕۆکه‌که‌ی تێدابوو. هیچ زیانێکی پێ نه‌که‌وت به‌هۆی ئه‌و ته‌قانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌که زۆر دوور بو له‌مه‌ودای گولله‌کانه‌وه.