به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هێزه‌کانی سوریا گوندێـکی سه‌رسـنووریان کاول کردووه که خه‌ڵـکه‌که‌ی هاوکاری ئه‌و ئاوارانه‌یان کرد ئه‌وانه‌ی له تاو سه‌رکوتکردنه‌کانی حکومه‌ت به‌ره‌و تورکیا هه‌ڵهاتن.
په‌نابه‌ران و چالاکوانان ده‌ڵێن سه‌ربازه‌کانی حکومه‌ت ئاگریان به‌رداوه‌ته باڵه‌خانه و باخ و ڕه‌زه‌کانی گوندی بداما و تاکه نانه‌واخانه‌ی گونده‌که‌شیان داخسـتووه. ده‌شڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له هه‌ڵهاتنی خه‌ڵـکی به‌ره‌و تورکیا ده‌سـتیان کردووه به دانانی خاڵی پـشـکنین له ناوچه‌که‌دا.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێزه‌کانی سوریا له پارێزگای ئدلیبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که په‌ره‌یان به سه‌رکوتکردنه‌کانیان داوه.
هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 10 هه‌زار ئاواره‌ی سوری گه‌یشـتوونه‌ته ناو خاکی تورکیا و له نزیک سـنوور ده‌واریان بۆ هه‌ڵـداروه.
له‌وه‌تای له مانگی سێـیه‌وه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له دژی حوکمڕانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌سـتیپـێـکردووه، زیاتر له 1400 که‌س کوژراون و 10 هه‌زار که‌سیش ده‌سـتگیرکراون.