ناتۆ ڕاگه‌یاندنێکی حکومه‌تی لیبیای پشتڕاست کردۆته‌وه سه‌باره‌ت به هێرشێکی ئاسمانی له زوویه‌کی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ک باڵه‌خانه که په‌یوه‌ستن به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ڕێبه‌ری لیبیاوه .
له سه‌ره‌تادا ناتۆ نکوڵی له‌و هێرشه کرد و گوتبووی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا هیچ هێرشێکی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ( سورمان ) نه‌کردووه که نزیکه‌ی 65 کیلۆمه‌تر له ته‌رابولسی پایته‌خته‌وه دووره و لایه‌نگرێکی به‌ڕێز قه‌زافی خاوه‌نیه‌تی.
ده‌مڕاستی حکومه‌تی لیبیا ده‌شڵێت ئه‌و پیاوه‌ی خاوه‌نی ئه‌و باڵه‌خانانه‌یه و لایه‌نگری ڕێبه‌ری لیبیایه به‌بێ زیان له هێرشه‌که‌دا ده‌رباز بووه، به‌ڵام به‌لانی که‌م دووان له نه‌وه‌کانی له‌نێو ئه‌و 15 که‌سه‌دان که کوژراون.
ئه‌م گوناهبارکردنانه‌ی لیبیا ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش دانپیانانه‌که‌ی ناتۆ هات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌وانه‌یه له ئاکامی هێرشه ئاسمانیه‌کان بۆسه‌ر پایته‌خت، خه‌ڵکی سیڤیلی لیبیاش کوژرابن.