خه‌باتکاری مافه‌کانی مرۆڤی سه‌روه‌ختی سۆڤیه‌تی پێشوو یه‌لینا بۆنه‌ر، بیوه‌ژنی ئه‌ندرێ سهخارۆڤی خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کۆچی دوایی کرد.
بۆنه‌ر له دوێنێ شه‌ممه له بۆستن کۆچی دوایی کرد که ژیانی خۆی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌وێ به‌سه‌ر برد. هیچ هۆیه‌کی مردنه‌که‌ی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
تاتیانای یانکیلڤچ ی کچی گوتی پاش ڕێوڕه‌سمێک له بۆستن بۆنه‌ر له ته‌نیشت هاوسه‌ره‌که‌ی له مۆسکۆ به خاک ده‌سپێردرێت.
بۆنه‌ر چالاکوانێکی ماندونه‌ناسی مافه‌کان مرۆڤی سه‌رده‌می سۆڤیه‌تی پێشوو بوو. ئه‌و خۆشحاڵ نه‌بوو به‌و ڕێبازه‌ی ڕووسیای ئێستا گرتوویه‌تیه به‌ر هه‌ر بۆیه دوا ساڵه‌کانی ته‌مه‌نی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌سه‌ر برد.