سه‌رۆکی وزه‌ی ناو‌کی ئێران و سه‌رۆکی لیژنه‌ی چاودێری ناو‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وت‌ووێژیان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران سـازکرد، ئه‌مه‌ش له په‌راوێزی کۆنفرانسێـکی یه‌ک هه‌فته‌یی بۆ سه‌لامه‌تی ناو‌کی.
فه‌ره‌یدون عه‌باسی گوتی ئه‌و ڕۆژی سێشه‌ممه له ڤیه‌نـنا وتووێژێـکی باشی ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم (یوکیا ئه‌مانۆ) که ڕه‌خنه‌ی له خواسته ناوکیـیه گومانباره‌که‌ی ئێران گرتووه.
پـێشـتر هه‌ر له‌م مانگه‌دا، ئه‌مانۆ گوتی ڕه‌نگه ئێران کاری ناو‌کی به مه‌به‌سـتی له‌شـکری ئه‌نجام دابێت. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له ئێران گرت له‌سه‌ر هاوکاری نه‌کردنی له‌گه‌ڵ شـاره‌زایانی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی.
سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌و قسانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له له‌شـکریـیه‌کانه‌وه هه‌یه، ئه‌م قسه‌یه له ڕاپـۆرتێـکی ئه‌م دوایـیانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هاتووه.
وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌و بڕاویه‌دان ئێران هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات له ژێر ناوی به‌رنامه‌ی ناو‌کی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه. تاران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.