له‌شکری پاکستانی ده‌ڵێت ئه‌فسه‌رێکی له‌شکری به تاوانی په‌یوه‌ندی به گروپێکی توندڕه‌وی ئیسلامی قه‌ده‌غه‌کراو ده‌ستگیر کراوه.
وته‌بێژی له‌شکری ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌تهه‌ر عباس ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت عه‌مید عه‌لی خان به تاوانی په‌یوه‌ندی به حزبی ته‌حریره‌وه ده‌ستگیرکراوه.
ئه‌و عه‌میده ده‌ستگیرکراوه له بنکه‌ی له‌شکری شاری ڕاوڵپه‌ندی کاری ده‌کرد.
عه‌باس ده‌ڵێت ئه‌م کرداره به هێچ شێوه‌یه‌ک له نێو له‌شکردا په‌سه‌ند ناکرێت.
به پێی ڕاپۆرتان ئه‌و ئه‌فسه‌ره ته‌نها چه‌ند ڕۆژێک پاش هێرشه‌که‌ی هێزی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌ی ئوسامه بن لادنی سه‌رۆکی ئه‌لقاعیده و کوژرانی له شاری ئه‌بیت ئابادی پاکستان ده‌ستگیرکرا.
وته‌بێژی ئه‌تهه‌ر عه‌باس نکوڵی له‌وه کرد که ده‌ستگیرکردنی ئه‌و عه‌میده په‌یوه‌ندی به ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکاوه هه‌بێت.