وه‌زیرانی دارایی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن ده‌بێت یۆنان ڕیفۆرمی گه‌وره و گرانی ئابووری بکات به‌ر له‌وه‌ی حه‌ڤده ملیار دۆلاری داهاتووی قه‌رز وه‌ربگرێت له یه‌کێتی ئه‌وروپا و له سندوقی دراویی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
وه‌زیرانی دارایی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ دووشه‌مه له کۆبونه‌وه‌که‌ی لو‌کسمبۆرگ نه‌گه‌یشتنه ڕێکه‌وتنێک بۆ دابینکردنی بڕی 160 ملیار دۆلار وه‌ک ته‌رخانکردنێکی تایبه‌ت بۆ ده‌ربازکردنی یۆنان له‌و گرفت و ئاڵۆزیه ئابووریه‌ی تێی که‌وتووه.
هه‌رچۆنێک بێت وه‌زیرانی حه‌ڤده وڵاتی یه‌کێتی ئه‌وروپا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن ڕۆڵی خۆبه‌خشی نافه‌رمیانه بۆ ڕاگرتنێکی کاتی دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ر یۆنانه.
هاوکات وه‌زیرانی دارایی کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵات ، دره‌نگانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆنفرانسێکی نائاسایی ته‌له‌فونییان کردووه بۆ تاووتوێکردنی ئه‌و ڕێگه‌یانه‌ی ده‌کرێت یارمه‌تی یۆنانی پێبدرێت تا دووربخرێته‌وه له‌وه‌ی بکه‌وێته ناو قه‌یرانی قوڵتری ئابووریه‌وه.
سه‌ره‌ک وه‌زیری یۆنان جۆرج پاپاندریۆ داوا له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی ده‌کات تا به خێرایی ئه‌و به‌رنوسه‌ی ناردویه‌تیه په‌رله‌مان په‌سه‌ندبکرێت که تایبه‌ته به که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی باجدان.