توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن ناوه‌ندێـکی لێـکۆڵینه‌وه له شـاری سیاتڵ له ئه‌مه‌ریکا ناونووسی جگه‌ره‌کێشانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌که‌ن بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌کانی وازهێنان له جگه‌ره‌کێشـان له‌سه‌ر ئنته‌رنێت.
به‌رپـرسی لێـکۆڵینه‌وه‌که جۆنثن برێـکهر پـزیشـکی دهروونـناس و شـاره‌زایه له به‌رنامه‌کانی وازهێنان له جگه‌ره‌کێشـان له ناوه‌ندی فرێـد هاچنسن ده‌ڵێت به‌رنامه‌کانی وازهێنان له جگه‌ره‌کێشـان له‌سه‌ر ئنته‌رنێت باشن، به‌ڵام ده‌کرێت له‌وه‌ش باشـتربن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ماڵپه‌ڕه‌کانی وازهێنان له جگه‌ره‌کێشـان ڕۆژانه ملیۆنه‌ها که‌س سه‌ردانیان ده‌که‌ن. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و ماڵپه‌ڕانه ڕێژه‌ی سه‌رکه‌وتنیان نزمه و تیمه‌کانی ئێمه ماڵپه‌ڕه‌که‌مانیان نوێ کردۆته‌وه بۆ باشـکردنی ئه‌زمونی خه‌ڵـک له توێژینه‌وه‌که که ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ئێمه ده‌دات ڕێـگا بدۆزینه‌وه بۆ زیادکردنی ڕێژه‌ی سه‌رکه‌وتن له ماڵپه‌ڕه‌کانی وازهێنان له جگه‌ره‌کێشـان.
به‌شـداربووانی لێـکۆڵینه‌وه‌که ڕێـگه‌ی نوێ فێرده‌کرێن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خواستیان بۆ دهسـتههڵگرتن له جگه‌ره‌کێشـان بکه‌ن و ڕێنمایی هه‌نگاو به هه‌نگاوی وازهێنان له جگه‌ره‌کێشـان و هه‌روه‌ها پـلانی تایبه‌ت بۆ خۆیان دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی واز له جگه‌ره‌کێشـان بهێنن.
به‌شـداربووه‌کان به‌سه‌ر یه‌کێـک له‌و دوو به‌رنامه‌یه‌ی وازهێنان له جگه‌ره‌کێشـان له‌سه‌ر ئنته‌رنێت دابه‌ش ده‌کرێن. دواتر ڕێژه‌ی سه‌رکه‌وتنی به‌شـداربووه‌کان به‌راورد ده‌کرێن.
جۆنثن برێـکهر ده‌ڵێت ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌ڵ ده‌ده‌ین بزانین کام له‌و به‌رنامانه کاریگه‌رتر ده‌بن. هه‌روه‌ها چۆن ئه‌و به‌رنامانه به‌ره‌و پـێش به‌رین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر کاریگه‌ریان هه‌بێت.