گه‌واهیده‌ران و چالاکوانان ده‌ڵێن پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ڕۆژی دووشه‌ممه وتارێـکی 70 خوله‌کی له زانکۆی دیمه‌شق پـێشـکه‌ش کرد، خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له چه‌ندین ناوچه‌ی وڵاته‌که سـازکران.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان خه‌ڵـکی له شـاره‌کانی ئدلیب و حومس و حه‌ما ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان و وتاره‌که‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دیان سه‌رزه‌نشتکردووه و داوایان کردووه بڕوات.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه خانمه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڤیکتۆریا نولاند گوتی ئه‌مه‌ریکا کرداری له ڕێبه‌ری سوریا ده‌وێت نه‌ک قسه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسی AFP سه‌باره‌ت به وتاره‌که‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاواره سوریانه‌ی سه‌ر سـنووری تورکیای کردووه. ده‌ڵێت کاردانه‌وه‌ی توڕهئامێزیان له به‌رامبه‌ر وتاره‌که‌دا هه‌بووه.