کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له دیوانیـیه به لای که‌م 25 که‌س کوژراون و 30 که‌سی دیکه برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هێرشه‌که ڕۆژی سێشه‌ممه له خاڵێـکی پـشـکنینی به‌رده‌م ماڵی پارێزگاری دیوانیـیه ڕوویداوه که 150 کیلۆمه‌تر خوارووی شـاری به‌غدای پایته‌خته.
کاربه‌ده‌سـتان گوتیان زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کانی له هێزه‌کانی پـۆلیس بوون. پارێزگار سالم حسێن عه‌لوان هیچ زیانی پـێنه‌گه‌یشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتان گوتیان به لای که‌م یه‌ک خۆکوژ له هێرشه‌که‌دا بووه.
له به‌غدای پایته‌ختیش چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوویانداوه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لای که‌م 4 که‌س و برینداربوونی 16 که‌سی دیکه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه توندوتیژیـیه‌کانی عێراق که‌مبوونه‌ته‌وه به به‌راورد به سـاڵانی 2006 و 2007 . به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا زنجیره هێرشه‌کانی له‌م دوایـیانه‌دا کراون، له نێوانیاندا ئه‌وانه‌ی له دژی کاربه‌ده‌سـتانی حکومی، مه‌ترسیـیه‌کانی زیادکردووه سه‌باره‌ت به شیانی زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کان هاوکاتی خۆئاماده‌کردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له عێراق له کۆتایی ئه‌مسـاڵدا.
سه‌باره‌ت به‌م هێرشه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:14 خوله‌كه.