پارێزه‌رێکی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پێشووی میسر ده‌ڵێت به‌ڕێز موباره‌ک که له نه‌خۆشخانه که‌وتووه، نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی فه‌رید ئه‌لدیب، هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حوسنی موباره‌کی ته‌مه‌ن 83 ساڵ ڕووبه‌ڕووی دادگایی‌کردن بۆته‌وه که بڕیاره له مانگی هه‌شتدا ده‌ستپێبکات له‌سه‌ر بنچینه‌ی تاوانه‌کانی فێڵ و ته‌ڵه‌که کردن و هه‌روه‌هاش فه‌رماندان بۆ کوشتنی خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت.
به‌ڕێز موباره‌ک له ڕۆژی 14 ی چواره‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شه‌رمولشه‌یخ که‌وتووه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی فه‌ڕه‌نسا له زاری پارێزه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکی پێشووی میسره‌وه ده‌ڵێت گه‌ده‌ی حوسنی موباره‌ک تووشی شێرپه‌نجه بووه.
به‌ڕێز موباره‌ک له مانگی دوودا ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه له نێوه‌ندی خۆپیشاندانه سه‌رتاسه‌ریه‌کان له میسردا.
حوسنی موباره‌ک و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌شی ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان لێکۆڵینه‌وه بوونه‌ته‌وه. سه‌رۆکی پێشووی میسر و هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی به ژماره‌یه‌ک تاوان گوناهبارکراون که ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کراون.