سه‌رۆک وه‌زیری میسر ده‌ڵێت ئه‌و پێی باشه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دوابخرێت که بڕیاره له مانگی نۆدا ئه‌نجام بدرێت، تا ئه‌و کاته‌ی که به‌رنووسی ده‌ستوری نوێی وڵاته‌که ئاماده ده‌کرێت.
عیسام شه‌ره‌ف ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆی پێی باشه دوا بکه‌وێت به‌ڵام حکومه‌تی کاتی هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رکه‌وتوو بێت ئه‌گه‌ر له هه‌ر کاتێکدا ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی به‌ڕێز شه‌ره‌ف له کاتێکدا بوو که لایه‌نه‌کانی لیبڕاڵ و سیکولار ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی مانگی نۆ به شێوه‌یه‌کی ناڕه‌وایانه له به‌رژه‌وه‌ندی ئیخوان ئه‌لموسلمین ده‌بێت.
هه‌ندێک مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئیخوان ئه‌لموسلمین ببن به زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ڕه‌نگه ده‌ستوری وڵاته‌که ببێت به ده‌ستورێک که به‌لای ئایندا دابشکێت.