دادپرسه میسریه‌که‌ی که سه‌رۆکایه‌تی دادگایی‌کردنی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی پێشووی میسر ده‌کات ، پرۆسه‌که‌ی تا 5ی مانگی 9 دواخست و هه‌روه‌ها فه‌رمانی دا به ڕاگرتنی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنی بۆ پرۆسه داهاتۆکه‌ی گوێگرتن.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن خراپـترین توندوتیژی له شـاری کوتی باشوری وڵاته‌که ڕوویداوه که له‌وێ دوو بۆمب ته‌قیوه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لای که‌م 37 که‌س و برینداربوونی 60 که‌سی دیکه
به‌لایه‌نی که‌م 8 که‌س هاووڵاتییه‌کی ئه‌مه‌ریکییان ڕفاندووه له ماڵه‌که‌ی خۆی له شاری لاهور له ڕۆژهه‌ڵاتی پاکستان. کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکای ئه‌و ڕووداوه‌یان پشتڕاست کردووه‌ته‌وه‌و ده‌شڵێن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی جێبه‌جێکردنی یاسادا له پاکستان که‌وتوونه‌ته لێکۆڵینه‌وه کردن.
نوێنه‌رانی ئێستا‌و پێشوی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌یرکا بۆ به‌رنامه‌ی خۆراک و ئاژانسی کشتوکاڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆتای‌یان به سه‌ردانه سێ ڕۆژییه‌که‌یان بۆ کینیا هینا
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی چین ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی ده‌سه‌ڵاتداران فه‌رمانیان داوه ده‌سـتبه‌جێ کارگه‌یه‌کی پـترۆکیمیاوی له شـاری به‌نده‌ری دالیان له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات دابخرێت
سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا و هێزه‌کانی لایه‌نگری موعه‌ممه‌ر قه‌زافی وان له شـه‌ڕێـکی سه‌ختدا بۆ ده‌سـتگرتن به‌سه‌ر زاویه که شـارێـکی سـتراتیژیـیه و 50 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای ته‌رابلوسی پایته‌خته‌وه دوره
هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا په‌ره‌یان به سه‌رکوتکردنه کوشنده‌که‌ی خۆیان داوه بۆ سه‌ر نه‌یارانیان له شـاری لازقیـیه و له زه‌وی و ده‌ریاوه که‌وتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و شـاره به‌نده‌ریـیه
سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ده‌ڵێن ده‌سـتیان به‌سه‌ر ناوچه ستراتیژیـیه‌کانی شـاری زاویه گرتووه و ئه‌و ئیدیعایه‌ی حکومه‌تی لیبیا ڕه‌تده‌که‌نه‌وه که ده‌ڵێت هێشـتا شـاره‌که له ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی قه‌زافیدایه
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 2 ئه‌فسه‌ر و 3 سه‌رباز و برینداربوونی نزیکه‌ی 10 که‌سی دیکه
سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا ده‌ڵێن به‌شێکی شاری زاویه‌یان کۆنتڕۆڵ کردووه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حکومه‌ت نکۆڵی لێده‌کات.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند زیاتر له چوار هه‌زار حاڵه‌تی نه‌خۆشی کۆلێرا له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌گادیشۆی پایته‌ختی سۆمالیا ڕاگه‌یه‌ندراوه.
پێشبڕکێ له ناو کۆماریـیه‌کان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پاڵێوراوه‌تی پارته‌که‌یان تا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ساڵی 2012 ڕووبه‌ڕووی سه‌رۆک ئۆباما ڕابوه‌ستێت ته‌وژمێکی نوێی به‌خۆو بینی پاش ئه‌وه‌ی یه‌کێک له فه‌رمانداره‌کان هاته ناو پێشبڕکییه‌که و فه‌رماندارێکی پێشووش له ناو پێشبڕکییه‌که ده‌رچوو.
یه‌کشه‌ممه دادگایی‌کردنی وه‌زیری پێشووی کاروباری ناوخۆی میسر و شه‌ش له یاریده‌ده‌ره‌کانی ده‌ستیپێکرد که تاوانبار کراون به هۆی فه‌رمانی ئه‌وانه‌وه سه‌دان خۆنیشانده‌ر کوژران
به‌رپرسێکی ئه‌فغانی ده‌ڵێت ئه‌و 8 به‌رپرسه ئاسایشه‌ی که پێشتر ڕفێندرابوون ،ته‌رمه‌کانیان له پارێزگای وه‌رداک دۆزراونه‌ته‌وه.
حکومه‌تی لیبیا به ڕێبهرایتهی موعه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌ڕه‌شه‌ی له سێداره‌دانی هه‌ر هاووڵاتییه‌ک ده‌دات که به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی ته‌له‌فۆن له ڕێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه به‌کاربهێنن
هه‌شت کاندیدی پارتی کۆماری ئه‌مه‌ریکایی ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی ڕاگه‌یاندراوه، دوێنێ پـێنجشه‌ممه ئه‌و کاندیدانه له‌و مشـتومڕه‌ی که بۆ سه‌رجه‌م ئه‌مه‌ریکا بڵاوکرایه‌وه ته‌رخانیان کرد بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له تۆمارنامه‌ی ئابوری سه‌رۆک براک ئۆباما
پۆلیسی له‌نده‌ن ده‌ڵێت 600 که‌سی به ڕه‌سمی تاوانبارکردووه به ئه‌نجامدانی توندوتیژی، ئاژاوه‌سازکردن و تاڵانکردن، له پاش هه‌فته‌یه‌ک له ئاژاهگێڕی کوشنده له له‌نده‌ن و ژماره‌یه‌ک شاری تری به‌ریتانیا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک به لوله‌یه‌کی گازبهر له تورکیا، گه‌یاندنی گاز له ئێرانی هاوسێـیهوه بۆ تورکیا وه‌سـتا
نرخی بۆرسه له بازاری دراوی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رز بۆوه، له ئه‌وروپاش به‌های سههم و سه‌ند زیادی کرد، له کۆتایی هه‌فته‌یه‌کی ناسه‌قامگیری له بازاڕی دراوی سه‌رتانسه‌ری جیهان.
ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌رانی ئۆپـۆزسیۆن کردووه له شـاری دێر ئه‌لزور، ئه‌وه‌ی وا بۆ چه‌ند ڕۆژێـکه له ژێر گه‌مارۆی هێزه‌کانی حکومه‌تدایه
زیاتر نیشـان بده