پۆلیسی له‌نده‌ن ده‌ڵێت 600 که‌سی به ڕه‌سمی تاوانبارکردووه به ئه‌نجامدانی توندوتیژی، ئاژاوه‌سازکردن و تاڵانکردن، له پاش هه‌فته‌یه‌ک له ئاژاهگێڕی کوشنده له له‌نده‌ن و ژماره‌یه‌ک شاری تری به‌ریتانیا.
هه‌تا ئێستا، کاربه‌ده‌ستان 1700 که‌سیان له سه‌رتانسه‌ری وڵات ده‌ستگیر کردووه و به درێژایی شه‌وی پێنجشه‌ممه، دادگاکان کراوه بوون بۆ هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر دۆسیه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیاندا بوون.
له‌وه‌تای شه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه ئاژاوه‌که ده‌ستی پێکرا، 5 که‌س کوژراون، بینا و ماشێن سوتێندراو‌ن و به سه‌دان دوکان به تاڵان چوون. توند‌و تیژیه‌که پاش ئه‌وه ده‌ستی پێكرا که پۆلیس ته‌قه‌ی له پیاوێکی 29 ساڵان کرد و کوشتی له گه‌ره‌کی هه‌ژارنشینی تاتنهام له له‌نده‌ن.