به‌رپرسێکی ئه‌فغانی ده‌ڵێت ئه‌و 8 به‌رپرسه ئاسایشه‌ی که پێشتر ڕفێندرابوون ،ته‌رمه‌کانیان له پارێزگای وه‌رداک دۆزراونه‌ته‌وه .
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مرۆ شههیدوڵا شه‌هید وته‌بێژی پارێزگای ناوبراو گوتی ته‌رمه‌کانی ئه‌و 8 که‌سه له دره‌نگانێکی دوێنێ شه‌ودا له‌و ناوچه‌یه دۆزرانه‌وه که تێدا له ئاکامی که وتنهخوارهوهی هه‌لیکۆپته‌رێک له هه‌فته‌ی ڕابوردوو 33 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و ئه‌فغانی کوژران .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، ئه‌و 8 که‌سه ڕفێندراوه‌ی ئه‌مڕۆ تهمهکانیان دۆزرایه‌وه ، ڕۆژی 5 شه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر شه‌قامێکی سه‌ره‌کی به‌ره‌و پارێزگای بامیان به‌ڕێکه‌وتبوون و قوربانییه‌کان له 5 پۆلیس و 3 ئه‌فسه‌ری ئاسایشی ئه‌فغانی پێکهاتبوون .
وته‌بێژه‌که گوتی هێزه‌کانی پۆلیسی ئه‌فغانی 3 که‌سیان ده‌ستگیر کردووه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیان به ڕووداوه‌که. هاوکات ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت وته‌بێژێکی چه‌کدارانی تڵیبان ڕایگه‌یاندووه که ملیتانه‌کانی تاڵیبان ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجام داوه.
شایانی باسه پارێگای وه‌رداک ، یه‌کێکه له هه‌ره ئه‌و هه‌رێمانه‌ی که شه‌رو توندوتیژی به‌رۆکی گرتووه و تێدا پێکدادانی قورس له نێوان تاڵیبان و هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ڕووده‌دات .