به‌لایه‌نی که‌م 8 که‌س هاووڵاتییه‌کی ئه‌مه‌ریکییان ڕفاندووه له ماڵه‌که‌ی خۆی له شاری لاهور له ڕۆژهه‌ڵاتی پاکستان. کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکای ئه‌و ڕووداوه‌یان پشتڕاست کردووه‌ته‌وه‌و ده‌شڵێن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی جێبه‌جێکردنی یاسادا له پاکستان که‌وتوونه‌ته لێکۆڵینه‌وه کردن. فێل ئێتنه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئیسلام ئاباده‌وه ده‌ڵێت تا ئێستا هیچ که‌سێک یان لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ڕفاندنه ڕانه‌گه‌یاندووه و هێچ په‌یوه‌ندییه‌کیش نه‌کراوه سه‌باره‌ت به ڕفاندنه‌که. وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌م هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریکاییه له شه‌سته‌کانی ته‌مه‌نیدایه‌و چه‌ند ساڵێکه له پاکستان ده‌ژێت و له سه‌ر پرۆژه‌یه‌کی په‌ره‌پێدان کار ده‌کات له ناوچه‌ی عه‌شره‌ته‌کان که هاوسنوره له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستاندا.
وارن وینستن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پاکستان بووه له کۆمپانیای جه‌ی ئی ئوستن بنکه له ستانی ڤێرجینیاو زۆر جار کۆنتراکته‌کانی له ی‌و ئێس ئه‌ید وه‌ر ده‌گرێت.
به پێی پۆلیسی ناوچه‌که چه‌کداره‌کان زاڵ بوون به‌سه‌ر پاسه‌وانه‌کاندا له شوێنی نیشته‌جێبوونی وارن و به زۆر خستویانه‌ته ناو ئۆتۆمبێله‌که‌وه و ڕفاندویانه.
ئه‌لبێرتۆ گۆنزالێز ده‌مڕاستی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له پاکستان ده‌ڵێت " ده‌توانین هه‌واڵی ڕفاندنی هاووڵاتییه‌کی ئه‌مه‌ریکایی له لاهور پشتڕاست بکه‌ینه‌وه که کاری بۆ کۆمپانیایه‌کی که‌رتی تایبه‌ت ده‌کرد".
ده‌شڵێت وا له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستانیدا کار ده‌که‌ن بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له ڕفاندنه‌که.
پۆلیسی لاهور ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک به‌ربه‌ستی باری نائاساییان له سه‌رانسه‌ری شاری لاهوردا داناوه. هه‌ندێک سه‌رچاوه له ناو هێزی پۆلیسدا ده‌ڵێن له‌و بڕوایه‌دان ڕفێندراوه‌که هێشتا له ناو شاری لاهوردا بێت.
وا بۆ ماوه‌یه‌که هه‌ستی دژه ئه‌مه‌ریکا له پاکستان‌دا هه‌روادێ و زیاد ده‌کات، به تایبه‌تیش پاش کوژرانی ئوسامه بن لادن سه‌رکرده‌ی تیرۆرستان که له پاکستان‌دا وه‌ک پێشێلکاری له سه‌روه‌ری وڵاته‌که لێی ده‌ڕوانرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:47 خوله‌كه.