ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند زیاتر له چوار هه‌زار حاڵه‌تی نه‌خۆشی کۆلێرا له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌گادیشۆی پایته‌ختی سۆمالیا ڕاگه‌یه‌ندراوه.
شاره‌زایانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن ئه‌م نه‌خۆشییه به شێوه‌یه‌کی زۆر له مه‌گادیشۆ و ده‌وروبه‌ری بڵاو بوه‌ته‌وه.
شاره‌زایان ڕایانگه‌یاندووه له سه‌دا 70 ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش منداڵانی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ که‌مترن.
ڕیکخراوی ته‌ندورستی جیهانی ده‌ڵێت که‌ره‌سته‌ی پێویست له هه‌رێمه‌که دابه‌شکراوه بۆ نه‌خۆشه‌کان و زانیاری له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌که ده‌درێت به خه‌ڵکی ناوچه‌که تا هه‌وڵ بدرێت زیاتر ته‌شه‌نه نه‌کات. به پێی ڕێکخراوه‌که زیاتر له 181 که‌س به‌هۆی ئه‌و نه خۆشییه گیانیان له ده‌ست داوه.
شایانی باسه نه‌خۆشی کۆلێرا له چه‌ندین ناوچه‌ی دیکه‌ی سۆمالیا که له مه‌گادیشۆی پایته‌ختیشه‌وه دووره نه‌خۆشییه‌که ڕاگه‌یه‌ندراوه.