نرخی بۆرسه له بازاری دراوی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رز بۆوه، له ئه‌وروپاش به‌های سه‌هم و سه‌ند زیادی کرد، له کۆتایی هه‌فته‌یه‌کی ناسه‌قامگیری له بازاڕی دراوی سه‌رتانسه‌ری جیهان.
له ئاسیا، نرخی بۆرسه له ئاڵوگۆڕ دابوو، به‌ڵام نرخی بۆرسه له بازاڕی دراوی به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئیتاڵیا، و ئه‌ڵمانیا به‌رز بۆوه.
له ئه‌مه‌ریکاش، به‌های 3 بۆرسه‌ی سه‌ره‌کی(دا‌و جۆنز، نه‌زده‌ک، ئس و پی) به‌رز بۆوه، به تایبه‌تی نه‌رخی بۆرسه‌ی دا‌و جۆنز له سه‌دا یه‌ک زیاتر چووه سه‌رێ.
له لا‌یه‌کی تره‌وه، هه‌ینی وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند، کڕیاران له ئه‌مه‌ریکا و له مانگی 7 به هاوبه‌ر له‌گه‌ڵ چوار مانگی پێشتر پاره‌یان زیاتر خه‌رج کردووه. خه‌ڵکه‌که پاره‌ی زیاتریان بۆ کڕینی ماشێن، که‌لوپه‌لی ناوماڵ خه‌رج کردبوو.
شایانی باسه، ئابوری‌ناسان، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی خه‌رج کردن له لایه‌ن کڕیاران وه‌ک ئه‌وه‌ی له مانگی 7 دیترا به نیشانه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ ئابوری سه‌لامه‌تی وڵات ده‌بینن.