نوێنه‌رانی ئێستا‌و پێشوی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌یرکا بۆ به‌رنامه‌ی خۆراک و ئاژانسی کشتوکاڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆتای‌یان به سه‌ردانه سێ ڕۆژییه‌که‌یان بۆ کینیا هینا. ئه‌و سه‌ردانه‌یان به مه‌به‌ستی له نزیکه‌وه بینینی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی وڵاتانی قۆچی ئافریکا. هاوکات UNHCR په‌نابه‌رانی که‌مپی ده‌داب ده‌گوێزێته بۆ که‌مپێکی دیکه . په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کاتی ماجتینی و لیسا شلاین ئه‌م ڕاپۆرته‌یان ئاماده کردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی به‌رنامه‌ی خۆراکی جهیانی ستانلیک سه‌مکانگێ له نایروبی به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند ئاژانسه‌که‌ی دابه‌شکردنی خۆراک له مه‌گادیشۆ فراوانتر ده‌کات.
له ئێستادا ئه‌و ئاژانسه له هه‌رێمی گێدۆ و شوێنه‌کانی دیکه‌ی باکور و باشوری پایته‌ختی سۆمالیا کاره‌کانی به‌ڕێوه ده‌بات که پێشتر له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ئه‌لشه‌بابی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌وه کۆنتڕۆڵ کرابوو.
سه‌مکانگێ ده‌ڵێت " بارودۆخی په‌یوه‌ندییه‌کان له باشوری سۆمالیا گۆڕاوه پێم وایه ئه‌مه به‌هۆی فشار‌و ڕه‌وشێکی زۆر ناله‌باره له هه‌رێمه‌که‌دا، و ئێمه زۆر به خێرایی کار له سه‌ر ڕه‌وشه‌که ده‌که‌ین".
ناوبراو ڕاییشیگه‌یاند مه‌گادیشۆ هێشتا شوێنێکی مه‌ترسیداره به‌هۆی نه‌بونی ئاسایش.
سه‌مکانگێ یه‌کێک بوو له‌و شانده‌ی که له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی پایته‌ختی کینیاو که‌مپی په‌نابه‌رانی ده‌دابیان له سه‌ر سنوری کینیاو سۆملیا کرد. مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه سێ ڕۆژییه له نزیکه‌وه بینینی پێداویستییه‌کانی خه‌ڵکی برسی بوو له وڵاتی قۆچی ئافریکا.
سه‌مکانگێ گوتی له مانگی 7 دا زۆرترین په‌نابه‌ری سۆمالیا ڕوویان له‌و که‌مپه کردووه له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابوردوودا. که‌مپی ده‌داب بۆ 90 هه‌زار که‌س دروست کراوه ئێستا دانیشتوانی 440 هه‌زار که‌س ده‌بن.
ئه‌رترن که‌زه‌ن نوێنه‌ری ئێستای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه له ئاژانسی خۆراک و کشتوکاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ڕایگه‌یاند وتووێژکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی کینیا بۆ فراوانکردنی که‌مپی په‌نابه‌رانی ده‌داب سه‌رکه‌وتوو بوو. حکومه‌تی کینیا مه‌وڵه‌تی داوه به ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که‌مپێکی دیکه دروست بکه‌ن که جێگای نزیکه‌ی 40 هه‌زار که‌س بێت.
که‌زه‌ن داوا له ئاژانسه‌کانی یامه‌تی ده‌کات که هاوکارییه‌کانیان فراوان بکه‌ن به مه‌به‌ستی ناردنی خۆراک و که‌لوپه‌لی پێویست بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر پێویستیانه له که‌مپی ده‌داب و شوێنه‌کانی تردا.
که‌زه‌ن ده‌ڵێت " من دوێنێ له‌گه‌ڵ خێزانێکدا قسه‌م کرد، دایک و باوكێک که 4 مندالێ وردیان هه‌یه، ئه‌وان 17 ڕۆژ به ڕێگاوه بوون تا به پێ گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و که‌مپه. ئێمه ته‌ماشای دوو کوڕمان ده‌کرد که ڕێک ئێسک و پێست بوون. به‌ڵام دایک و باوکه‌که ده‌یانویست منداڵه‌کانیان ڕزگار بکه‌ن. کاتێ گه‌یشتنه که‌مپه‌که یارمه‌تییان درا".
که‌زه‌ن ده‌ڵێت تا ئێستا په‌یمانی 1 ملیار دۆلار له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌وه دراوه، به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت 1 ملیار‌و پێنج سه‌د ملیۆنی دیکه پێویسته بۆ مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ وشکه‌ساڵی و برسێتی له سه‌رانسه‌ری قۆچی ئافریکا تا کو ئه‌و کاته‌ی باران ده‌بارێت له‌وێ که به شێوه‌یه‌کی گشتی مانگی 10 ده‌کات.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران ناسراو به (UNHCR) ڕاده‌گه‌ێنێت ده‌ست ده‌کات به گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره سۆمالییه‌کان بۆ شوێنێکی نوێی که‌مپی په‌نابه‌رانی ده‌دابی کینیا که زۆر قه‌ڵه‌باڵغ بووه. ئه‌م شوێنه نوێیه به کامبیۆس ناسراوه‌و و نزیکه له که‌مپی هه‌گادێرا که یه‌کێکه له سێ که‌مپی په‌نابه‌رانی ده‌داب. له ماوه‌ی دوو مانگی ڕا بووردووه‌وه زیاتر له 70 هه‌زار سۆمالی به‌هۆی وشکه‌ساڵی و برسێتی و هه‌روه‌ها شه‌ڕو ناکۆکی ڕوویان کردووه‌ته که‌مپی په‌نابه‌رانی ده‌داب له کینیا.
وته‌بێژی UNHCR ئادریه‌ن ئێدواردس ده‌ڵێت که‌مپه‌که پڕبووه‌و جێگای که‌سی تری لێنابێته‌وه. ناوبراو ده‌شڵێت ئه‌و ئاژانسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کار ده‌کات بۆ هێوه‌رکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که ژماره‌یه‌ک له خێزانه‌کان ده‌گوێزێته‌وه بۆ شوێنه نوێیه‌که که بڕیاره 90 هه‌زار که‌س بگرێت.
ئێدواردس ده‌ڵێت " ده‌وار و که‌لوپه‌لی پێویست دانراوه و په‌ناهگا و خزمه‌تگوزاری زیاتر دابین ده‌کرێت، له ئێستادا ڕۆژانه ده‌بینین نزیکه‌ی 1500 که‌س ده‌گوێزرێنه‌وه".
ئێدواردس ده‌ڵێت UNHCR هه‌زاران ده‌واری ڕه‌وانه‌ی که‌مپی ده‌داب کردووه به‌ڵام به‌هۆی زۆر بوونی په‌نابه‌ره‌کان به‌ش ناکات، و داوا ده‌کات به په‌له 45 هه‌زار ده‌واری دیکه ڕه‌وانه‌ی که‌مپه‌که بکرێت. ناوبراو هه‌روه‌ها له کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات پاره ببه‌خشن بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌و خه‌ڵکانه.
شایانی باسه زیاتر له 12 میۆن که‌س به‌هۆی وشکه‌ساڵی له قۆچی ئافریکا ڕووبه‌ڕووی برسێتییه‌کی زۆر بونه‌ته‌وه. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌وشی ئه‌و هه‌رێمه که ئیتیۆپیا، کینیا، جیبۆتی و سۆمالیا ده‌گرێته‌وه به خراپترین قه‌یرانی مرۆڤایه‌تی له جهیاندا داده‌نێت. به تایبه‌تیش ڕه‌وشی سۆمالیا که خراپترینیانه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:42 خوله‌كه.