هه‌شت کاندیدی پارتی کۆماری ئه‌مه‌ریکایی ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی ڕاگه‌یاندراوه، دوێنێ پـێنجشه‌ممه ئه‌و کاندیدانه له‌و مشـتومڕه‌ی که بۆ سه‌رجه‌م ئه‌مه‌ریکا بڵاوکرایه‌وه ته‌رخانیان کرد بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له تۆمارنامه‌ی ئابوری سه‌رۆک براک ئۆباما، هه‌روه‌ها به مه‌به‌سـتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربژارانه له نێو یه‌کدا له‌مه‌ڕ ڕاوبۆچوونیان.
مشـتومڕی دوێنێ ئه‌وه‌ی له زانکۆی سـتانی ئایاوا له شـاری ئه‌یمه‌ز به‌ڕێوه‌چوو به چه‌ند ڕۆژێـک به‌ر له‌و ده‌نگدانه‌یه که بۆ تاقیکردنه‌وه ده‌کرێت و تیایدا ئه‌وه ده‌سـتنیشـان ده‌کات که ئایا کام له‌و به‌ربژارانه‌ی کۆماری ده‌رفه‌تی ڕه‌وایان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربژارکردنی سـاڵی ئاینده‌یان بۆ هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆکایه‌تی به‌ده‌سـتبهێنن.