عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌نی ده‌ڵێت ئه‌و وا تاووتوێی پلانێک ده‌کات په‌یوه‌ست به‌وه‌ی که ئایا چۆن گواستنه‌وه‌یه‌کی ئاشتیـیانه‌ی ده‌سه‌ڵات جێبه‌جێ بکات
سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌و کاری ئاژاوه‌گێڕیه‌ی که به‌رۆکی وڵاتی گرته‌وه، په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ت یان کاری ناڕهزایییهوه نیـیه
هه‌ردوو کۆریای باکور و باشور ئه‌مڕۆ هێرشی زارهکیـیان کرده سه‌ر یه‌کتری، واته به ڕۆژێک دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات تۆپبارانی یه‌کتریان کرد له نزیک سنووری ده‌ریای زه‌رد
به‌رپرسانی پاکستانی ده‌ڵێن ژنێکی هێرشبه‌ری خۆکوژ ، خۆی و هه‌روه‌ها ژنێکی دیکه‌ی له نزیک بازگه‌یه‌کی پۆلیس له شاری پیشاوه‌ری باکوری خۆرئاوای وڵات کوشتووه
وه‌ک به‌شێـک له‌و سه‌رکوتکردنه به‌رفراوانه‌ی حکومه‌تی سوریا له دژی نه‌یارانی خۆی ده‌سـتی داوه‌تێ، ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌و وڵاته په‌لاماری دوو شـارۆچکهیان داوه و به لای که‌م 5 که‌سیان کوشـتووه
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دادوه‌ر ئه‌نتۆنیۆ کاسیزی به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا ده‌ڵێت ڕه‌نکه بکرێت له ڕێـگه‌ی ڤیدیۆوه ئه‌و چوار که‌سه ده‌ربکه‌ون، به‌ڵام ده‌بێت به لای که‌م پارێزه‌ر بۆ خۆیان ده‌ستنیشـان بکه‌ن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نرخی زێڕ له بازاڕه‌کانی نیویۆرکدا زۆر به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 1801 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسێـک
بۆرسه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا به ڕاده‌یه‌کی زۆر دابه‌زین له‌تاو درێژه‌کێشانی نیگه‌رانیـیه‌کان سه‌باره‌ت به لاوازی گه‌شه‌ی ئابوری ئه‌مه‌ریکا و سه‌باره‌ت به گرفته‌کانی بواری قه‌رزی ئه‌وروپا
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت به گورزێـکی ئاسـمانی ناتۆ ئه‌و چه‌کدارانه کوژراون که هه‌فته‌ی ڕابردوو ههلیـکۆپتهرێـکیان خسته خوارێ که تیایدا 38 ئه‌مه‌ریکایی و ئه‌فغانی کوژران
ئه‌م وتووێژانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه پاش ئه‌وه دێن که چه‌ند وڵاتێـکی عه‌ره‌بی سه‌رزه‌نشـتی توندوتیژیهکهیان کرد، به‌مه‌ش زه‌مینه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش خۆش ده‌بێت بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی نوێ
مه‌لای شیعه ئاینزای عێراق موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردووه عێراق جێبهێڵن ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵـستی ده‌بنه‌وه
حکومه‌تی سۆماڵیا بڕیاری لێبوردنێ گشتی بۆ یاخیبووه‌کان له مه‌قادیشۆی پایته‌خت ده‌رکردووه له پاش کشانه‌وه‌ی گرووپی ئیسلامی ئه‌لشه‌باب
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن چه‌کداران هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران له ئوسـتانی ئازه‌ربیجانی غه‌ربی له باکوری ڕۆژئاوای وڵات و به لای که‌م 5 که‌سیان له هێزه‌کان کوشـتووه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پیاوێك گیانی له‌ده‌ستدا له له‌نده‌ن له ئاکامی برینه‌کانی به‌م جۆره‌ش بوو به یه‌که‌مین قوربانی 3 ڕۆژی ئاژاوه‌گێری له پایته‌ختی به‌ریتانیا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کۆبووه‌وه، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێـکدا بۆ گوشـارخستنه سه‌ر حکومه‌تی ئه‌و وڵاته تاوه‌کو کۆتایی به‌و سه‌رکوتکردنه توندئامێزانهیه بهێنێت
بڕیاره ته‌رمی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مه‌ریکا که به‌هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیکۆپته‌رێکه‌وه کوژراون له ناوه‌ڕاستی ئه‌فغانستاندا بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ وڵاته یه‌گرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
بازاڕه‌کانی دارایی ئاسیا و ئه‌وروپا بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش زیاتر دابه‌زین به‌هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قه‌رزی بێ پـێشینه‌ی حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و نیگه‌رانیـیه‌کان له‌مه‌ڕ کێشه‌کانی قه‌رز
عه‌ره‌بسـتانی سعودیه باڵیۆزی خۆی بۆ سوریا بانگهێشتکرد، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی گوشـاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر حکومه‌تی ئه‌و وڵاته زیاتر کردووه بۆ کۆتایی هێنان به سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌ران
دانیشـتوانی باڵه‌خانه به‌رزه‌که‌ی دوبه‌ی (بورج ئه‌لخه‌لیفه) ئامۆژگاری کراون که ڕۆژووی خۆیان دوای هه‌موو که‌سێـکی دیکه‌ی شـاره‌که بشکێنن
سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ڕۆژی شه‌ممه ده‌سـتیان به‌سه‌ر شـارۆچکه‌یه‌کی ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا گرت، به‌مه‌ش ده‌که‌ونه نزیـکترین شوێن له ته‌رابلوسی پایته‌خته‌وه له‌وه‌تای چه‌ند مانگێـکه شـهڕهکه ده‌سـتیپـێـکردووه
زیاتر نیشـان بده