سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا و هێزه‌کانی لایه‌نگری موعه‌ممه‌ر قه‌زافی وان له شـه‌ڕێـکی سه‌ختدا بۆ ده‌سـتگرتن به‌سه‌ر زاویه که شـارێـکی سـتراتیژیـیه و 50 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای ته‌رابلوسی پایته‌خته‌وه دوره.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رهه‌ڵـداوان گوتیان به‌ره‌و ناوه‌ندی شـاره‌که پـێشـڕه‌ویـیان کردووه، وه‌لێ حکومه‌تی قه‌زافی ده‌ڵێت هێشـتا شـاره‌که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه زاویه ده‌که‌وێته سه‌ر شـاڕێی نێوان ته‌رابلوس و سنووری تونس. به کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌و شـاره له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانه‌وه ئه‌وا هێڵـکانی گه‌یاندنی که‌لوپه‌ل بۆ ته‌رابلوس ده‌بڕێت.
له‌وه‌تای مانگی دووه‌وه چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن به پاڵپـشـتی گورزه ئاسـمانیـیه‌کانی ناتۆ هه‌وڵی ده‌سـتگرتن به‌سه‌ر ته‌رابلوسی پایته‌ختدا ده‌ده‌ن بۆ لادانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له ده‌سه‌ڵات.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش سه‌رهه‌ڵـداوان گوتیان ئه‌وان ده‌سـتیان به‌سه‌ر شـارۆچکه‌ی غهریاندا گرتووه که که‌متر له 100 کیلۆمه‌تر له باشوری ته‌رابلوسه‌وه دوره. دواتر هه‌ر هه‌مان ڕۆژ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سوشیه‌تد پـرێس له زاری چه‌کدارێـکی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه بڵاویکرده‌وه که گوتبووی شه‌ڕ دیسـانه‌وه ههڵـگیرسـاوهتهوه پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت به پاڵپـشتی هێزی دیکه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.