پێشبڕکێ له ناو کۆماریـیه‌کان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پاڵێوراوه‌تی پارته‌که‌یان تا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ساڵی 2012 ڕووبه‌ڕووی سه‌رۆک ئۆباما ڕابوه‌ستێت ته‌وژمێکی نوێی به‌خۆو بینی پاش ئه‌وه‌ی یه‌کێک له فه‌رمانداره‌کان هاته ناو پێشبڕکییه‌که و فه‌رماندارێکی پێشووش له ناو پێشبڕکییه‌که ده‌رچوو.
ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی به جیاوازیه‌کی زۆر سێهه‌م هاته‌وه له یه‌که‌م ڕاوه‌رگرتنی گشتی ناڕه‌سمی که له ویلایه‌تی ئایوا به‌ڕێوه چوو، فه‌رمانداری پێشووی مینه‌سۆتا تیم پۆلنتی گوتی ئه‌و ده‌ست له پێشبڕکێیه‌که هه‌ڵده‌گریت. ئه‌و که بۆ ڕۆژنامه‌وانان قسه‌ی ده‌کرد دانی پیانا که پێویست بوو پشتیوانی زیاتری هه‌بایه له ئایوا بۆ ئه‌وه‌ی له پێشبڕکێیه‌که‌دا ماباوه. له ڕاوه‌رگرتنه‌که‌ی شه‌ممه، میشێل باکمن، له دایکبووی ئایوا، نوێنه‌ری مینه‌سۆتا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له گۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا به بردنه‌وه‌ی له سه‌دا 29 ی ده‌نگه‌کان پله‌ی یه‌که‌می هێناوه. هه‌روه‌ها شه‌ممه، فه‌رمانداری ته‌کزاس ڕیک پێری ڕایگه‌یاند دێته ناو پێشبڕکێیه‌که‌دا. هه‌رچه‌نده ناوی ئه‌و له ڕاوه‌رگرتنه‌که‌ی ئایوا دانه‌بوو به‌ڵام پێری ده‌نگی زۆرتری فه‌رمانداری پێشووی ماسه‌چوسێتس میت ڕامنی هێناوه که تا ئێستا وابیر ده‌کرایه‌وه له پێش هه‌موو کاندیداکانی تر بێت.
ئه‌م ڕاوه‌رگرتنه‌ی ئایوا پێنج مانگ پێش ئه‌وه‌ی پێده‌گوترێت 'ئایوا کاکوسس" دێت که یه‌که‌م ده‌نگ وه‌رگرتنی جدییه له وه‌رزی دورودرێژی هه‌ڵمه‌تی پێشبڕکێی سه‌رۆکایه‌تیدا. ئه‌مه پێشان ده‌دات کام پاڵێوراو لایه‌نگری زیاتر بۆ خۆی ڕاده‌کێشێت.