هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا په‌ره‌یان به سه‌رکوتکردنه کوشنده‌که‌ی خۆیان داوه بۆ سه‌ر نه‌یارانیان له شـاری لازقیـیه و له زه‌وی و ده‌ریاوه که‌وتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و شـاره به‌نده‌ریـیه.
چالاکوانان و گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه پاپـۆڕ و به‌له‌مه‌کانی له‌شـکر به دۆشکه‌کانی سه‌ریانه‌وه له ده‌ریاوه ته‌قه‌یان له گه‌ڕه‌که‌کانی سه‌ر که‌ناری شـاره‌که کردووه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی تانکه‌کان خۆیان به شـاره‌که‌دا کرد. ده‌ڵێن له ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژدا به لای که‌م 26 که‌س له‌وێ کوژراون.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌ی حکومه‌ت پاش ئه‌وه دێت که ڕۆژی هه‌ینی خۆپـیشـاندانی گه‌وره له لازقیـیه و شـاری دیکه سـازکران و سه‌رله‌نوێ داوای ده‌سـتبه‌رداربوونی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دیان له ده‌سه‌ڵات ده‌کرد.
حکومه‌تی سوریا لای خۆیه‌وه به شێوه‌یه‌کی دیکه باس له ڕووداوه‌کانی لازقیـیه ده‌کات. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سـانای حکومه‌تی سوریا گوتی هێزه‌کانی ئاسایش به دوای ئه‌و کۆمه‌ڵه چه‌کدارانه‌دا که‌وتوون که خه‌ڵـکی شـاره‌که‌یان تۆقاندبوو. حکومه‌تی سوریا زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ی ناو وڵاته‌که‌ی ده‌خاته ئۆباڵی کۆمه‌ڵی چه‌کدار و تێرۆرسـتانه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه په‌لاماری ناوچه‌کانی قه‌راغ شـاری دیمه‌شقی پایته‌ختیان داوه و چه‌ندین که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه.