ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌رانی ئۆپـۆزسیۆن کردووه له شـاری دێر ئه‌لزور، ئه‌وه‌ی وا بۆ چه‌ند ڕۆژێـکه له ژێر گه‌مارۆی هێزه‌کانی حکومه‌تدایه.
چالاکوانان و گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ته‌قه‌کردنه‌که پاش نوێژی هه‌ینی له ده‌ره‌وه‌ی به لای که‌م مزگه‌وتێـکی شـاره‌که‌دا ده‌سـتیپـێـکرد. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه زیانه‌کان نه‌زانراون.
هه‌ر له زوویه‌کی ئه‌مڕۆشه‌وه هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا به‌ر له‌وه‌ی خۆپـیشـاندانه گه‌وره‌کانی ڕۆژی هه‌ینی دهسـتپـێـبکهن په‌لاماری چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان دا. کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان ده‌ڵێن ژنێـک کوژراوه پاش ئه‌وه‌ی تانک و سه‌رباز ده‌سـتیان به په‌لاماردانی ناوچه‌ی خان شه‌یخونی پارێزگای ئه‌دلیب کرد.
هه‌روه‌ها پـیاوێـکیش ته‌قه‌ی لێـکراوه و کوژراوه دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش خۆیان به شـارۆچکه‌ی سهقبای قه‌راغ شـاری دیمه‌شقی پایته‌ختدا کرد.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به لای که‌م 16 که‌س له سه‌رانسه‌ری سوریادا کوژران له‌و ده‌مه‌ی حکومه‌ت سه‌رکوتکردنه‌که‌ی به‌رفراوانکردووه، سه‌ره‌ڕای زیادبوونی سه‌رزه‌نشـتی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی توندوتیژی له دژی خۆپـیشـانده‌ران له لایه‌ن سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له چاوپـێـکه‌وتنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی CBS News ی ئه‌مه‌ریکایی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن داوای له ئه‌وروپا و چین کرد سـزای زیاتر به‌سه‌ر پـیشه‌سـازی نه‌وت و گازی سوریادا بسه‌پـێنن.
خانم هێله‌ری له وه‌ڵامی پـرسیارێـکیش که بۆچی هه‌تا ئێسـتا ئه‌مه‌ریکا داوا له سه‌رۆکی سوریا ناکات ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت، گوتی ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌ر به ته‌نها ئه‌مه‌ریکا نه‌بێت داوای لادانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پـێشـتر خانم هێله‌ری گوتبووی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د شهرعیـهتی له ده‌سـتداوه، به‌ڵام گه‌وره کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا هه‌تا ئێستـا ڕاشکاوانه داوایان له سه‌رۆکی سوری نه‌کردووه واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت.