ڕۆژی دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه چه‌ند شـارێـکی عێراقی هه‌ژاند و له ئاکامدا به ده‌یان که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن خراپـترین توندوتیژی له شـاری کوتی باشوری وڵاته‌که ڕوویداوه که له‌وێ دوو بۆمب ته‌قیوه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لای که‌م 37 که‌س و برینداربوونی 60 که‌سی دیکه.
کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس له شـاری نه‌جه‌فی پـیرۆزی شیعه‌کان هه‌ر له باشوری وڵاته‌که ده‌ڵێن 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا به لای که‌م 3 که‌س کوژراون و 32 که‌سی دیکه برینداربوون. هه‌روه‌ها هه‌ر له باشور، ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له که‌ربه‌لا ته‌قیوه‌ته‌وه و به لای که‌م 2 که‌س کوژراون.
له باکوری وڵاته‌که‌ش ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن دوو خۆکوژ یه‌که‌یه‌کی دژه تێرۆریان له شـاری تکریت کردووه‌ته ئامانج و له ئاکامدا به لای که‌م 3 که‌س کوژراون که دووانیان له هێزه‌کانی پـۆلیس بوون و هه‌روه‌ها 7 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
له ناوچه‌یه‌کی دیکه له باکور، پـۆلیس ده‌ڵێت دوو ته‌قینه‌وه له پارێزگای دیاله ڕوویانداوه به لای که‌م 8 که‌س کوژراون. هاوکات له شـاری که‌رکوکیش سێ ته‌قینه‌وه‌ی جودا ڕوویانداوه و بوونه مایه‌ی کوژرانی یه‌ک که‌س و برینداربوونی 13 که‌سی دیکه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م هێرشـانه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێن که زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگکراو له به‌غدا بوونه مایه‌ی کوژرانی 5 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش بۆمبێـکی دیکه له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی کوژرانی یه‌ک که‌س.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی و عێراقی نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به توانایی وڵاته‌که له کۆنتڕۆڵکردنی باری ئاسایش له پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له کۆتایی ئه‌مسـاڵدا.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه گوتیان ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ده‌ست به وتووێژ ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به هێشتنه‌وه‌ی ئه‌رکی مه‌شق و ڕاهێنان له وڵاته‌که له پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کان له مانگی دوازده‌دا.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌کان هه‌ردوو په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا یه‌حیا به‌رزنجی له که‌رکوک و گۆران تۆفیق له به‌غدا ڕاپـۆرتیان ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی کلیـککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سـته چه‌پ.