ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی چین ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی ده‌سه‌ڵاتداران فه‌رمانیان داوه ده‌سـتبه‌جێ کارگه‌یه‌کی پـترۆکیمیاوی له شـاری به‌نده‌ری دالیان له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات دابخرێت پاش ئه‌وه‌ی هه‌زاران که‌س له به‌رده‌م ئۆفیسه‌کانی حکومه‌تی شـاره‌که‌دا گردبوونه‌وه و داوای گواسـتنه‌وه‌ی کارگه‌که‌یان کرد.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ژینوا گوتی هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌سـتان به‌ڵێنیان داوه کارگه‌ی فوجیا بۆ ده‌ره‌وه‌ی شـاره‌که بگوێزرێته‌وه.
ژینوا گوتیشی پـێشـتر ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی 12 هه‌زار که‌س بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی گردبوونه‌وه و پـێـکدادان له نێوان خۆپـیشـانده‌ران و سه‌دان له پـۆلیسی دژه ئاژاوه ڕوویدا، به‌ڵام هیچ ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به زیانی گیانی نه‌دراوه.
خۆپـیشـاندانه‌که به‌هۆی مه‌ترسیـیه‌کانی سه‌ر ئاسـتی سه‌لامه‌تی کارگه‌که هه‌ڵگیرسـا که ماده‌ی پاراکسیلین دروسـت ده‌کات ئه‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه و له دروسـتکردنی شریتی فلیم و جلوبه‌رگی پـۆلسـته‌ردا به‌کاردێت.