سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا گه‌یشتنه مه‌یدانی سه‌وزی ناوه‌ندی ته‌رابلوسی پایته‌خت پاش ئه‌وه‌ی هێزه به‌رگریـیه‌کانی قه‌زافیان له ده‌ره‌وه‌ی شـاره‌که تێپه‌ڕاند. ده‌ڵێن دوو کوڕی قه‌زافیـیان ده‌سـتگیرکردووه
ئێران سزای 8 ساڵ زیندانی به تاوانی جاسوسی کردن و چوونه ناو وڵات به شێوه‌یه‌کی نا یاسایی به‌سه‌ر ئه‌و دوو شاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکییه داوه که دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر له سه‌ر سنوری نێوان عێراق و ئێران ده‌ستگیر کران.
سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا ده‌ڵێن دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه به هاوکاری ناتۆ یه‌که‌م هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر پایته‌ختی وڵاته‌که، هیوادارن ئه‌مه دووا فشاریان بێت له سه‌رهه‌ڵدانی 6 مانگه‌یاندا دژ به ڕێبه‌ری له‌مێژینه‌ی لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی.
کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌فغانستان له پاش پێداچوونه به سه‌ر ئیدعاکانی فرت و فێڵ و ساخته‌کاری له ده‌نگدان که نزیک به ساڵێکه په‌کی پارله‌مانی وڵاتی خستووه داوای گۆڕینی 9 پارله‌مانتاریان کردووه.
هێله‌ری کلنتن: "زۆر نا‌ئومێد" بووه له بڕیاری ئێران که 8 ساڵ زیندانی بڕیوه‌ته‌وه بۆ 2 شاخه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی به تاوانی سیخوڕی و چوونه ناو ئێران به شێوه‌ی نایاسایی.
سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ده‌سـتیان به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکریدا گرتووه که به‌رگری له ته‌رابلوس ده‌کات، ئه‌و شوێنه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژه بنکه و قه‌ڵای موعه‌ممه‌ر قه‌زافیـیه
به‌رپرسانی کورد ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هێرشه ئاسمانیـیه‌کانی تورکیا له باکوری عێراق بوونه‌ته هۆی کوژرانی7 که‌سی سیڤیل
له چواره‌م ڕۆژی توندوتیژی نوێی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان، میلیتانه فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به لای که‌م 17 ڕۆکێتی دیکه‌یان گرتووه‌ته ئیسرائیل
سهرههڵـدوانی لیبیا وا پـێشـڕه‌وی به‌ره‌و ته‌رابلوس ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وان له دوری نزیکه‌ی 30 کیلۆمه‌تر له بنکه و قه‌ڵای موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له شه‌ڕدان، ئه‌مه‌ش پاش شه‌وێـک له ته‌قه و ته‌قینه‌وه له پایته‌خت
کاربه‌ده‌ستان له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له دوو هێرشی جودادا دوو خۆکوژ خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا به لای که‌م 11 که‌س کوژراون
پیاوێکی مه‌غریبی سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه به تاوانی پلان دانان بۆ ژه‌هراوی کردنی که‌ره‌سته‌ی ئاو له ئیسپانیا. دادوه‌رێکی ئیسپانی دوێنی شه‌ممه گوتی عه‌بدول له‌تیف ولد شیبا له سه‌ر ماڵپه‌ڕه ئیسلامییه‌کاندا زانیاری له‌سه‌ر چۆنییه‌تی ژه‌هراوی کردنی ئاو له که‌مپه‌کان و شوێنی گه‌شتیاراندا کۆ کردووه‌ته‌وه. دادوه‌ره‌که گوتی شیبا ئه‌ندامێکی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده له مه‌غریبی ئیسلامی بووه که به‌شێکن له ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده له باکوری ئافریکا. پیاوێکی مه‌غریبی سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه به تاوانی پلان دانان بۆ ژه‌هراوی کردنی که‌ره‌سته‌ی ئاو له ئیسپانیا.
له‌شکری تورکیا ڕاده‌گه‌ێنێت فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی بۆ سێیه‌م شه‌وی له‌سه‌ر یه‌ک هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوه گومانباره کورده‌کان له باکوری عێراق.
له هه‌واڵه‌کانی ته‌ندروستی، ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی کرده‌وه توێژینه‌وه نوێیه‌کان ده‌رده‌خات به‌کارهێنانی تیشکی سه‌روو ده‌نگ له‌سه‌ر مل و سه‌ری مرۆڤ له‌وانه‌یه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ پێشبینی کردن یان ده‌ستنیشان کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوونی وه‌ستانی مێشکیان هه‌یه به‌هۆی ته‌سکبوونه‌وه‌ی شا ده‌ماره‌کانی خوێنبه‌ری ملیان و پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری بۆ فراوان کردنی ئه‌و ده‌مارانه هه‌یه.
ئیسڕائیل دڵگرانی خۆی له‌مه‌ر کوژرانی ئه‌ندامانی هێزی ئاسایشی میسڕ ده‌رده‌بڕێت که له شه‌ڕێکی نێوان سه‌ربازانی ئیسرائیل و ملیتانه گومانباره‌کانی فه‌له‌ستینی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له سه‌ر سنوری نێوان ئیسرائیل و میسڕ کوژران.
هێزی ئاسایشی سوریا به‌لایه‌نی که‌م دوو که‌سیان له هه‌رێمی حومسی ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که کوشتووه. ئه‌و کوشتن کارییه‌ی ڕۆژی شه‌ممه ڕۆژێک پاش ئه‌وه بوو که هێزه‌کانی سوریا زیاتر له 28 که‌سیان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا کوشت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی سوریا ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت کردووه و به لای که‌م 19 که‌سیان کوشـتووه
ژماره‌یه‌ک له سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ده‌سـتیان به چه‌ند هێرشێـکی نوێ له دژی سه‌ربازانی تورک کردووه، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی تورکیا په‌یمانی داوه گوشـاره‌کانی بۆ سه‌ریان بهێڵێته‌وه
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی ده‌ڵێن خۆکوژێـک خۆی له مزگه‌وتێـکی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لای که‌م 40 که‌س کوژراون
ڕۆژی هه‌ینی ژماره‌یه‌ک خۆکوژ په‌لاماری ناوه‌ندی کولتوری و ڕۆشنبیری به‌ریتانیان له کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان دا و شه‌ڕێـکی چه‌ند کاتژمێری هه‌ڵـگیرسـا و تیایدا به لای که‌م 8 که‌س کوژران
به‌رپرسانی پاکستانی ده‌ڵێن له ئاکامی دوو ڕۆژ له توندوتیژی نه‌ژادی و شه‌ڕی تاقمه چه‌کداره‌کان له که‌راچی شاری به‌نده‌ری باشوری وڵات به لای که‌م 39 که‌س کوژراون
زیاتر نیشـان بده