ئیسڕائیل دڵگرانی خۆی له‌مه‌ر کوژرانی ئه‌ندامانی هێزی ئاسایشی میسڕ ده‌رده‌بڕێت که له شه‌ڕێکی نێوان سه‌ربازانی ئیسرائیل و ملیتانه گومانباره‌کانی فه‌له‌ستینی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له سه‌ر سنوری نێوان ئیسرائیل و میسڕ کوژران.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئیهۆد باراک له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند ئیسرائیل دڵگرانه به کوشتنی پێنج ئه‌فسه‌ری میسڕی و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ له‌شکری میسڕدا له‌سه‌ر ڕوودواوه‌که ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه حکومه‌تی میسڕ به‌ڕێبه‌رایه‌تی له‌شکر هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه‌ی باڵیۆزی خۆی له ئیسرائیل دا بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و کوشتنه که سه‌ربازانی ئیسرائیل به به‌رپرس ده‌زانێت و ده‌ڵێت سه‌رپێچییان کردووه له ڕێککه‌وتنی ئاشتی ساڵی 1979 ی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ.
کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل له ڕۆژی شه‌ممه ڕایانگه‌یاند باڵیۆزی میسڕ هێشتا له ئسیرائیلدایه
ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له کاتێکدا بوو که ملیتانه‌کان چوونه باشوری ئیسرائیل و له‌وێوه هێرشیان کرده سه‌ر باس، ئۆتۆمبێل و هێزه‌کانی ئاسایش که له کاتی هێرشه‌کاندا خۆیان گه‌یانده ناوچه‌که. 8 که‌سی ئیسرائیلی کوژران که 6 که‌س له‌وانه مه‌ده‌نی بوون و 2 ئه‌فسه‌ریش. سه‌ربازانی ئیسرائیلیش ته‌قه‌یان کرده‌وه‌و به‌لایه‌نی که‌م 5 هێرشبه‌ریان کوشت له‌و شه‌ڕه‌ی که له سه‌ر سنوری ئیسرائیل که ده‌که‌وێته نزیک نیمچه دوورکه‌ی سه‌نعای میسڕ ڕوویدا.
کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل ده‌ڵێن هێشتا ڕوون نییه چ که‌سێک پێنج ئه‌فسه‌ری میسڕی له کاتی ئه‌و شه‌ڕه‌دا کوشتووه.