ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی سوریا ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت کردووه و به لای که‌م 19 که‌سیان کوشـتووه. ئه‌مه‌ش پاش ڕۆژێـک له‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا داوایان له سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کرد ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت به‌هۆی ئه‌و سه‌رکوتکردنه دڕندانه‌یه‌ی له دژی نه‌یارانی ده‌سـتی داوه‌تێ.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن زۆربه‌ی کوژراوه‌کانی ئه‌م هه‌ینیـیه له ناوچه‌ی ده‌رعای باشوری وڵاته‌که بووه. له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت هه‌روه‌ها له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه و لێیان کوشتوون، له‌وانه له ناوچه‌یه‌کی قه‌راغ شـاری دیمه‌شقی پایته‌خت و هه‌روه‌ها شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که.
هه‌زاران که‌س بۆ ئه‌م هه‌ینیـیه‌ش له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و سه‌رله‌نوێ داوای ده‌سـتبه‌رداربوونی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دیان له ده‌سه‌ڵات کرد.
هاوکات کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێن ئه‌وان نزیک‌که‌وتوونه‌ته‌وه له پـێـکهێنانی هاوپه‌یمانیـیه‌ک به مه‌به‌سـتی پته‌وکردنی هه‌وڵه‌کان له دژی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌سه‌د.