وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت "زۆر نا‌ئومێد" بووه له بڕیاری ئێران که 8 ساڵ زیندانی بڕیوه‌ته‌وه بۆ 2 شاخه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی به تاوانی سیخوڕی و چوونه ناو ئێران به شێوه‌ی نایاسایی.
یه‌کشه‌ممه، کلنتن له بڵاوکراوه‌یه‌کدا گوتی کاتی ئه‌وه هاتووه دوو ئه‌مه‌ریکاییه‌کان، شێن باوه‌ر و جاش فه‌تال، بگه‌ڕێنه‌وه وڵات. کلنتن گوتی ده‌نگی ده‌خاته پاڵ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما بۆ ده‌ربڕینی"پشتیوانی ڕژدی" له‌و دوو پیاوه‌که که زیاتر له دووساڵ له‌وه‌و پێش له‌گه‌ڵ ژنێکی ئه‌مه‌ریکی ده‌ستگیرکران کاتێک خه‌ریکی شاخه‌وانی بوون له‌سه‌ر سنووری عێراق و ئێران.
پارێزه‌ره‌که‌یان ده‌ڵێت ئه‌و داوای پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر حوکمه‌که ده‌کات، که یه‌کشه‌ممه پشتڕاست کراوه. بنه‌ماڵه‌ی شاخه‌وانه‌کان هه‌روه‌ها له بڵاوکراوه‌یه‌کدا گوتیان له‌و751 ڕۆژانه‌ی ئه‌وان گیراوه‌ن ئه‌م دوو ڕۆژانه‌ی دوایی سه‌خت ترینیان بوونه.
یه‌کشه‌ممه، دادپرسی تاران عه‌باس جه‌عفه‌ری ده‌وڵه‌ت ئابادی پشتڕاستی ڕاپۆرته‌کانی کرده‌وه که گوتیان باوه‌ر و فه‌تال 5 ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه به تاوانی سیخوڕی‌کردن و 3 ساڵی تریشیان بۆ بهڕاوهتهوه به تاوابی ئه‌وه‌ی به نایاسایی چووبوونه ناو ئێرانه‌وه.
پیاوه‌کان 20 ڕۆژ مۆڵه‌تیان هه‌یه داوای پێداچوونه‌وه بکه‌ن. دادگاییکرنهکهیان له پشت ده‌رگای داخراوه‌وه به‌ڕێوه‌چووه به‌ڵگه به دژی ئه‌وان ئاشکرا نه‌کراوه.