سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا گه‌یشتنه مه‌یدانی سه‌وزی ناوه‌ندی ته‌رابلوسی پایته‌خت پاش ئه‌وه‌ی هێزه به‌رگریـیه‌کانی قه‌زافیان له ده‌ره‌وه‌ی شـاره‌که تێپه‌ڕاند. ده‌ڵێن دوو کوڕی قه‌زافیـیان ده‌سـتگیرکردووه که یه‌کێـکیان سه‌یف ئه‌لئیسلامه.
به هه‌زاران که‌س بۆ ئاهه‌نگێڕان ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کانی ته‌رابلوس، هاوکاتی گه‌یشـتنی سه‌رهه‌ڵـداوان بۆ مه‌یدانی سه‌وزی شـاره‌که ئه‌و شوێنه‌ی هه‌تا دوێنێش خۆپـیشـاندانی لایه‌نگرانی قه‌زافی لێ سـازده‌کرا. جه‌ماوه‌ره‌که هه‌ر له‌ویادا که‌وتنه دڕاندنی وێنه‌کانی قه‌زافی و ناوی مه‌یدانه‌که‌شیان بۆ مه‌یدانی شه‌هیدان گۆڕی.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدابه‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ک له ڕێبه‌رانی سه‌رهه‌ڵـداوان دانیان به‌وه‌دا نا که هێشـتا له چه‌ند کوچه و په‌نایه‌کی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ته‌رابلوس لایه‌نگرانی قه‌زافی به‌رگری ده‌که‌ن. گوته‌بێژێـکی سه‌رهه‌ڵـداوانیش گوتوویه‌تی ئه‌وان چوارده‌وه‌ری باب ئه‌لعه‌زیزیه‌یان داوه ئه‌و شوێنه‌ی بڕوا ده‌کرێت موعه‌ممه‌ر قه‌زافی لێبێت. گوتیشی به‌ڵام هێشتا ئاماده نین هێرشی سه‌ره‌کی بکه‌نه سه‌ر.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژه‌که‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان گوتی ئه‌وان له به‌نده‌ری مسڕاته‌وه کۆمه‌ڵێـک چه‌کداریان بۆ ته‌رابلوسی پایته‌خت له ده‌ریاوه ناردووه. گوتیشی به‌رپرسی پاسه‌وانانی تایبه‌تی قه‌زافی خۆی داوه به ده‌سته‌وه و به‌وه‌ش سه‌رهه‌ڵـداوان توانیویانه ده‌ست به سه‌ر به‌شێـکی گه‌وره‌ی شـاره‌که‌دا بگرن.
له لایه‌کی دیکه‌وه دادگای لاهای بۆ تاوانه‌کانی شه‌ڕ پـشـتڕاستی کرده‌وه که‌وا سه‌یف ئه‌لئیسلامی کوڕی قه‌زافی ده‌ستگیرکراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سه‌یف ئه‌لئیسلام و باوکی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ده‌زگای موخابه‌رات به ئه‌نجامدانی تاوانه‌کانی دژی مرۆڤایه‌تی تاوانبارکراون.
مارینۆ ئۆکامپـۆ داواکاری گشـتی دادگای لاهای گوتی پـێویسته سه‌یف ئه‌لئیسلام به زووترین کات بدرێته ده‌سـت دادگای لاهای. هاوکات ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆن به په‌یامنێرانیان گوت که‌وا محه‌مه‌دی کوڕه گه‌وره‌ی قه‌زافیش خۆی به‌ده‌سـته‌وه داوه.
>