له‌شکری تورکیا ڕاده‌گه‌ێنێت فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی بۆ سێیه‌م شه‌وی له‌سه‌ر یه‌ک هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوه گومانباره کورده‌کان له باکوری عێراق.
له‌شکری تورکیا ڕۆژی شه‌ممه ڕایشیگه‌یاند که 85 بنکه‌ی دیکه‌ی سه‌رهه‌ڵداوه‌کان تۆپباران کراوه.
ئه‌م هێرشانه دوابه‌دوای زیاد بوونی هێرشه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان دژ به له‌شکری تورکیا بوو.
ئه‌نکه‌ره نوێترین هێرشی ئاسمانی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردودا ئه‌نجامدا ، له کاتێکدا کاروانێکی له‌شکری تورکیا له ناوچه‌یه‌کی نزیک سنوری عێراق که‌وته بۆسه‌یه‌کی سه‌رهه‌ڵداوانی پارتی کرێکارانی کوردستان و به‌لای که‌م 8 سه‌ربازی تورک له‌و بۆسه‌یه‌دا کوژران .