ژماره‌یه‌ک له سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ده‌سـتیان به چه‌ند هێرشێـکی نوێ له دژی سه‌ربازانی تورک کردووه، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی تورکیا په‌یمانی داوه گوشـاره‌کانی بۆ سه‌ریان بهێڵێته‌وه.
سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌که‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ناوچه‌ی سـرتی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا به لای که‌م له دوو خاڵی له‌شـکری تورکیـایان داوه. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکی ده‌ڵێن له‌و هێرشـانه‌دا به لای که‌م 2 سه‌رباز کوژراون و 3 هاوڵاتی سیڤیل برینداربوون.
ڕۆژی هه‌ینی له‌شـکری تورکیا گوتی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی له قه‌ندیل و خواکورک و ناوچه‌ی زابی باکوری عێراق له 28 شوێنی په‌که‌که‌یان داوه. گوتیشی هه‌روه‌ها تۆپـبارانی 96 شوێنی دیکه‌یان کردووه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌حمه‌د ده‌نیز گوته‌بێژی پارتی کرێـکارانی کوردستان به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوت هێرشه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی له‌شـکری تورکیا هیچ زیانێـکی به هێزه‌کانی په‌که‌که نه‌گه‌یاندووه و ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت زیانێـکی زۆری به ماڵێـک گه‌یاندووه له‌گه‌ڵ یه‌که‌یه‌کی دابه‌شـکردنی کاره‌بادا.