کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی ده‌ڵێن خۆکوژێـک خۆی له مزگه‌وتێـکی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لای که‌م 40 که‌س کوژراون.
ته‌قینه‌وه‌که له‌و ده‌مه‌دا ڕوویداوه که زیاتر له 300 که‌س بۆ نوێژی هه‌ینی کۆبووبوونه‌وه له مزگه‌وتێـکی جه‌مرود که شـارۆچکه‌یه‌کی سه‌ره‌کیـیه له هه‌رێمی خه‌یبه‌ری خێڵه‌کی.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن زیاتر له 100 که‌سی دیکه برینداربوون.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌م هێرشه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕانه‌گه‌یاندووه که له ده‌می مانگی ڕه‌مه‌زاندا کراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پـێشـتر تاڵیبانه‌کانی پاکسـتان له تۆڵه‌ی کوژرانی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن له مانگی پـێنج هێرشی له‌و شێوه‌یه‌یان ئه‌نجامداوه.
هه‌رێمی خه‌یبه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ بنکه‌یه‌کی تاڵیبان و میلیتانه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده بوو و هێزه‌کانی ئاسایش چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنیان له‌وێ به مه‌به‌سـتی سه‌قامگیرکردنی هه‌رێمه‌که ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش میلیتانه‌کانی له‌و ناوچه خێڵه‌کیـیه‌ی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتاندا کردووه‌ته نیشـانه.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان که گومان ده‌کرێت ئه‌مه‌ریکایی بووبێت له وه‌زیرسـتانی باشوری هه‌رێمه‌که به لای که‌م 4 میلیتانی کوشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن له ناوچه‌ی شین وه‌رسـاک چه‌ند موشه‌کێـک له ماڵێـکی داوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه توندوتیژی سیاسی و نه‌ژادی له شـاری که‌راچی پاشوری پاکسـتان به‌رده‌وامبوو. پـۆلیس ده‌ڵێت له‌وه‌تای ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه به لای که‌م 52 که‌س له‌و شـاره‌دا کوژراون که ناوه‌نده‌ی ئابوری وڵاته‌که‌یه.