به‌رپرسانی پاکستانی ده‌ڵێن له ئاکامی دوو ڕۆژ له توندوتیژی نه‌ژادی و شه‌ڕی تاقمه چه‌کداره‌کان له که‌راچی شاری به‌نده‌ری باشوری وڵات به لای که‌م 39 که‌س کوژراون.
به‌رپترسی پـۆلیس سعود میرزا گوتی 17 که‌س ڕۆژی چوارشه‌ممه کوژراون و پـێـنجشه‌ممه‌ش 22 که‌سی دیکه. یه‌ک له قوربانیـیه‌کان یاسادانه‌رێـکی پـێشـووه به ناوی وه‌جا که‌ریم داد که سه‌ر به پارتی گه‌لی پاکسـتانی ده‌سه‌ڵاتدار بووه. هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هه‌ندێـک له قوربانیـیه‌کان ئاسه‌واری ئه‌شکه‌نجه‌دانیان پـێوه دیاره.
ده‌سه‌ڵاتداران هه‌تا ئێسـتا لۆمه‌ی تاقمه چه‌کداره‌کان له هه‌ڵـگیرسـاندنی ئه‌م دوایـین گه‌ڕه‌ی توندوتیژیـیه که ڕۆژی چوارشه‌ممه له گه‌ڕه‌کی لیاری که‌راچیـیه‌وه ده‌سـتیپـێکرد و پاشـان ناوچه‌ی دیکه‌ی گرته‌وه. گه‌ڕه‌کی لیاری به‌وه ناسراوه که بنکه و قه‌ڵای حزبی گه‌لی پاکستانه و هه‌روه‌ها تاقمه چه‌کداره‌کانی لێـیه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ، که‌راچی گه‌وره‌ترین شاری پاکستانه و 18 ملیۆن که‌سی لێ‌ده‌ژی و ناوه‌ندی سه‌ره‌کی بازرگانی وڵاته‌که‌یه.
گروپه‌کانی ماڤی مرۆڤ ده‌ڵێن هه‌تا ئه‌م کاته‌ی ساڵ پتر له 800 که‌س له شاره‌دا کوژراون ته‌نها له مانگی حه‌وتی رابردوو پتر له 200 که‌س کوژران.
سه‌باره‌ت به‌م ره‌وشه کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی ده‌ڵێن ؛ کوشتانه‌کان به‌هۆی پێکدادانی نێوان گروپه سیاسیه‌کانه ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی دوو ره‌چه‌ڵه‌کی جیاوازی نێو شاری که‌راچی ده‌که‌ن.