هێزی ئاسایشی سوریا به‌لایه‌نی که‌م دوو که‌سیان له هه‌رێمی حومسی ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که کوشتووه. ئه‌و کوشتن کارییه‌ی ڕۆژی شه‌ممه ڕۆژێک پاش ئه‌وه بوو که هێزه‌کانی سوریا زیاتر له 28 که‌سیان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا کوشت.
سه‌رۆک به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رکوت کردنه دڕاندانهکانی زیاتر کردووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی دڵنیا کرده‌وه له‌وه‌ی که ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کان کۆتایی پێ هاتووه.
هێرشی له‌شکری دژ به شاری که‌ناری لازه‌قییه، شاری دێرئه‌لزوور و شاری حه‌ماش ئه‌نجام دراوه.
فشاره‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به به‌ڕێز ئه‌سه‌د له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه زۆر زیادی کردووه له کاتێکدا که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ، یه‌کێتی ئه‌وروپا و چه‌ند ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژئاوا بۆ یه‌که‌م جار ڕایانگه‌یاند که ده‌بێت سه‌رۆکی سوریا ده‌ست له کار بکێشێته‌وه. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سیزایهکی نوێی دژ به حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌سه‌د ڕاگه‌یاند.