سه‌رهه‌ڵـدوانی لیبیا وا پـێشـڕه‌وی به‌ره‌و ته‌رابلوس ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وان له دوری نزیکه‌ی 30 کیلۆمه‌تر له بنکه و قه‌ڵای موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له شه‌ڕدان، ئه‌مه‌ش پاش شه‌وێـک له ته‌قه و ته‌قینه‌وه له پایته‌خت.
سه‌رهه‌ڵـداوان له شـارۆچکه‌ی زاویه‌ی ڕۆژئاوای ته‌رابلوسه‌وه پـێشـڕه‌وی ده‌که‌ن. ده‌ڵێن هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی به موشه‌ک و چه‌کی دژه فڕۆکه له شوێنه‌کانیان داون.
به درێژایی شه‌وی ڕابردوو له ته‌رابلوس ته‌قینه‌وه و ته‌قه‌کردن ده‌نگی ده‌دایه‌وه له‌و ده‌مه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ناتۆ هێرشیان کرده سه‌ر شـاره‌که. چه‌ند کاتژمێرێـک زووتر سه‌رهه‌ڵـداوان گوتیان ئه‌وان ده‌سـتیان به‌سه‌ر دوو شـارۆچکه‌ی سـتراتیژی گرتووه که یه‌کێـکیان زاویه‌یه له ڕۆژئاوای و ئه‌وی دیکه‌یان برێگه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا.
له لایه‌کی دیکه‌وه ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی لیبیا په‌یامێـکی ده‌نگی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بڵاوکرده‌وه و تیایدا داوای له پـشـتیوانکه‌رانی خۆی کرد به ملیۆنه‌ها بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ئه‌و ڕاپه‌ڕینه له‌ناوبه‌رن. قسه‌شی به سه‌رهه‌ڵـداوان گوت و گوتی ئه‌وه هه‌وڵێـکی شوومی خاین و جرجه‌کانه.
له لێـدوانێـکی جوداشدا که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه په‌خش کرا، سه‌یف ئه‌لئیسلامی کوڕی قه‌زافی گوتی حکومه‌ت واز له‌و شه‌ڕه ناهێنێت.
مو‌سا ئیبراهیم گوته‌بێژی حکومه‌تی قه‌زافی ڕه‌تیکرده‌وه حکومه‌ت له‌سه‌ر لێواری هه‌ره‌سـدا بێت و ئۆباڵی خوێن ڕشتنه‌که‌ی خسته ئه‌ستۆی ڕێبه‌رانی وڵاتانی ڕۆژئاواوه. گوتیشی حکومه‌تی قه‌زافی لایه‌نگرێـکی زۆری هه‌یه، بۆیه ده‌بێت هه‌ردوولا به ئاڕاسـته‌ی ڕێگه چاره‌یه‌کی ئاشـتیانه کار بکه‌ن.