به‌رپرسانی کورد ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هێرشه ئاسمانیـیه‌کانی تورکیا له باکوری عێراق بوونه‌ته هۆی کوژرانی7 که‌سی سیڤیل، ئه‌مه پێنجهه‌م ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ك تورکیا هێرش ده‌کاته سه‌ر شوێنه‌کانی په‌که‌که له‌سه‌ر سنوور.
ئه‌مه یه‌که‌م جاره ڕابگه‌یه‌ندرێت زیانی گیانی که‌وتووه‌ته‌وه له‌وه‌تای له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا نزیك سنووری نێوان تورکیا و عێراقدا بۆمبارانی بنکه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان ده‌که‌ن.
شیکه‌ره‌وان ئه‌م هێرشانه‌یان به‌سته‌وه به په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و هێرشانه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان دژ به ئامانجه سه‌ربازیه‌کانی تورکیا که له نزیك سنوور ده‌یکات.
هێرشه‌کانی تورکیا دوای ئه‌وه دێت که چه‌کداره‌کانی په‌که‌که بۆسه‌یه‌کیان بۆ قافڵه‌یه‌کی سه‌ربازی تورکیا نایه‌وه و تیایدا به‌لانی که‌م 8 سه‌ربازی تورک کوژران.
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گوتی پشوودرێژی ئه‌نکه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵـداوان نامێنێت.
سه‌رهه‌ڵداوانی کوردی تورکیا له پێناو سه‌ربه‌خۆیی له باشوری رۆژهه‌ڵاتی تورکیا له‌وه‌تای ساڵی 1984 ه‌وه ده‌جه‌نگن. زیاتر له 40 هه‌زار که‌س له‌م ناکۆکیه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تورکیا‌و و وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کیتی ئه‌وروپا په‌که‌که وه‌ك ڕێکخراوێکی تیرۆرستی ناوده‌به‌ن.
سه‌باره‌ت به بۆردومانانه‌ی تورکیا له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سلێمانی ڕاپـۆرتی ناردووه، توانن گوێبیستی بن له ڕێـگه‌ی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.