هه‌ردوو جێگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چین ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌ستیان به وتووێژی فه‌رمی نێوانیان کرد
سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی ده‌ڵێن هێزه‌کانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر دوا پاڵاوگه‌ی نه‌وتی حکومه‌تیدا له شارێکی خۆرئاوای ته‌رابلوسی پایته‌خت گرتووه که له کاردایه
ژماره‌یه‌ک چه‌کدار له باشوری ئیسرائیل به لای که‌م 7 که‌سیان له زنجیره‌یه‌ک هێرشـدا کوشـتووه که پـێده‌چێت به هه‌ماهه‌نگی کرابن
ئه‌مه‌ریکا و زلهێزه‌کانی دیکه‌ی جیهان داوا له سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌که‌ن ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه کوشـنده‌یه‌ی له دژی خۆپـیشـانده‌رانی سیاسی ده‌سـتی‌داوه‌تێ
له‌شـکری تورکیا ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی 60 شوێنی پارتی کرێـکارانی کوردسـتانیان له باکوری عێراق بۆردومان کردووه
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت بۆمبێـکی لاڕێ به پاسێـکی بچوکدا له ڕۆژئاوای وڵاته‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لای که‌م 21 که‌س کوژراون
چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا به ده‌یان که‌سیان له شـاری لازقیـیه ده‌سـتگیرکردووه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌ت ڕایگه‌یاند که‌وا هێزه‌کانی له‌شـکر له شـاره‌که ده‌کێشێته‌وه
سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌کانی زاویـه که شـارۆچکه‌یه‌کی سـتراتیژیـیه و 50 کیلۆمه‌تر له ته‌رابلوسه‌وه دوره
چالاکوانانی دژه حکومه‌تی یه‌مه‌ن له سه‌نعاى پایتهجت کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامداوه به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانکردنی ئه‌نجومه‌نێکی نیشتیمانی
دادگایه‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کان که لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کوشتنه‌که‌ی سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی لوبنان ڕه‌فیق حه‌ریری ده‌کات، بڕیاری تاوانبارکردنی دژی 4 ئه‌ندامی حزبوڵا ده‌رکرد
وه‌زیری به‌رگری تورکیا ده‌ڵێت 9 سه‌ربازی تورک کوژراون کاتێـک سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد بۆسه‌یه‌کیان بۆ کاروانه له‌شـکریـیه‌که‌یان له ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که نابووه‌وه
کوڕه‌که ته‌مه‌نی 16 ساڵه و به تۆمه‌تی کوشتنی ڕچارد باوهسی ته‌مه‌ن 68 ساڵ تۆمه‌تبارکراوه که پیاوێکی خانه‌نشینی به‌ساڵاداچوو بوو
عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌نی به‌ڵێنی داوه به‌م زووانه بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌که‌ی خۆی
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سێ قۆڵی له نێوان به‌رپرسـانی باڵای له‌شـکری هه‌رێمی کوردسـتان و عێراق و ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌چوو سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناوچه‌کانی سه‌عدیـیه و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن کارمه‌ندێکی ژنی هه‌رێمی قه‌ندهار ته‌قه‌ی لێکراوه‌و کوژراوه زوانێکی ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی خۆی له شاری قه‌نده‌هار
تورکیا ئاگاهی به سوریای هاوسێی داوه که ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ هیچ مه‌رجێـک کردووه له‌شـکریـیه‌کانی خۆی له دژی خه‌ڵـکی سیڤیل ڕابگرێت
سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن ته‌رابلوسی پایته‌خت دابـبڕن له‌و ده‌مه‌ی ئه‌وان ده‌سـتیان به‌سه‌ر چه‌ند شـارۆچکه‌یه‌کی گرنگی باشور و ڕۆژئاوای شـاره‌که‌دا گرتووه
ئاژانسێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت نزیکه‌ی 10 هه‌زار فه‌ڵه‌سـتینی نازانرێت چیان لێهاتووه پاش ئه‌وه‌ی له که‌مپـێـکی په‌نابه‌راندا له شـاری لازقیـیه‌ی سوریا هه‌ڵهاتن
پاکسـتان ئه‌و ڕاپـۆرتانه ڕه‌تده‌کاته‌وه که ده‌ڵێن ده‌زگای زانیاری وڵاته‌که‌ی ڕێـگه‌ی به چین داوه سه‌یری پاشـماوه‌ی ئه‌و هه‌لیـکۆپـته‌ره‌ی ئه‌مه‌ریکا بکات ئه‌وه‌ی له میانه‌ی هێرشه‌که‌ی ئوسامه بن لادنی تیادا کوژرا تێـکشـکا
چالاکوانانی مافه‌کان ده‌ڵێن له میانه‌ی به‌رده‌وامبوونی هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له سه‌رکوتکردنیان بۆ جودابیران بۆ سێهه‌مین ڕۆژ له شاری لاذقیه، پیاوێك کوژراوه.
زیاتر نیشـان بده